ناو: جەمال
نازناو: جەمال #گەرمیان#ی
ناوی باوک: بەهادین
$ژیاننامه$
شەهیدی فەرماندە شێخ جەمالی گەرمیان
(جەمال بەهادین محێدین) ناسراوە به (شێخ جەمالی گەرمیان) ساڵی (1956)له گوندی داربه ڕووی بناری #سەنگاو# له دایک بوه له سالی (1976) پەیوەندی کردوە به ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە. ساڵی (1978)بووە به پێشمەرگه له هه ڕێمی (5) ی (#قەرەداغ#) زۆر زوو پلەکانی پێشمەرگایەتی بریووە و بووە به کەسێکی دیارو بەرچاوی جەماوەری کوردستان بەتایبەتی ناوچهی گەرمیان.ساڵی (1981) بووە به فەرماندەی کەرتی (5)ی (داویه). ساڵی (1985) بووە به جێگری فەرماندەی تیپی (51) ی (گەرمیان) به شداری و سەرپەرشتی دەیان نەبەردی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە نموونەیان وەک (داستانه گەورەکەی زینانه، شەڕەکانی سلێمان بەگ و سەرجادەی #کەرکووک# - بەغداد، داستانی توکن عەزیز و قادر تەنکی و ئاوەکەی لای دوز و یەکەم گرتنی شارەدێی سەنگاو و ئاورێژی کچان و شەڕی سەی جەژنی و ژاڵان و خاڵه بەگ و بەردە کەر و تەپه عەرەب و دەیان نەبەردی تر)، ساڵی (1981) به پیلانێکی ئیستخباراتی عێراقی باوکی و مامێکی شەهید کران که دوو کادری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوون شەهید (شێخ جەمالی گەرمیان) یەکەم فەرماندەی تیپی (59) حەمرین بوو به بریاری بەرێز (مام #جەلال تاڵەبانی#) دانرا، بەڵام پێش دەست بەکاربونی لەو تیپه لەداستانه گەورەکەی (قەیوان ماوەت) له ڕێکەوتی (#06-09-1986#) له شاخی (دۆل بێشک) لەشەڕێکی کەم وێنەدا شەهید بووە.[1]