ناو: ئەحمەد
نازناو: مەلا ئەحمەدی خانەقا
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ناوی دایک: هەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1947ز.
ڕۆژی کۆچی دوایی: #09-02-2014#
شوێنی لەدایکبوون: شاری بانە-رۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سەڵاحەدین لە ناوەندی ئێراق
$ژیاننامە$
ناوی تەواو (ئەحمەد عەبدوڵڵا شەریف) ناسراو بە (مەلا ئەحمەدی خانەقا) لە ساڵی 1947ز. لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک لە هۆزی بابانیەکانە لە تیرەی (فەیزوڵا بەگی بابانی) ، دایکی بە ناوی هەمین مەلا ئەحمەد، خەڵکی گوندی شیوەڵۆکە لە ناوچەی باڵەکایەتی لە باشووری کوردستان.
لە شەوی 10/9 ی شوباتی 2014ز بە یەکجاری کۆچی دوایی کرد لە (شارۆچکەی سەڵاحەدین) بە خاک دەسپێردراوە. [1]
تا لە ژیاندا بووە، مەلایەکی بەعسی بووە. یەکێک لەو مەلایانە بووە فتوای حەڵاڵی ئەنفالی داوە، دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 هەڵهاتووە بۆ ناوچەکانی ژێردەستی حکومەتی بەعس.[2]
ڕووداو – هەولێر
10-02-2014 بەهێز کامیل
مەلا ئەحمەدی خانەقا، پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی خانەقای شاری سلێمانی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
مەلا ئەحمەدی خانەقا لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ڕەخنەگرێکی تووند بووە بەرانبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوهۆیەشەوە ڕووی کردە شاری هەولێر و لە ئیدارەی ئەوکاتەی هەولێر بووەتە بریکاری وەزارەتی ئەوقاف.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی مەلا ئەحمەدی خانەقاوە برووسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کردووە و نووسیویەتی بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا زۆر خەمبار بووین. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی کوردستان بووە و یەکێک بووە لەو کەسایەتییە ئایینپەروەرانەی بەگژ زوڵم و نادادپەروەریدا چووەتەوە و ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی تەرخان کردبوو. [3]