کۆنترین نەخشەی مێژوویی بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریی #خورییەکان# (#هورییەکان#) دەگەڕێتەوە کە لە ساڵەکانی 2500ی پێش زایین دروست کراوە.
لە شاری مێژوویی #گاسوور#/ #نوزی# لە باشووری کەرکووک کە دەکاتە تەپە یان (یورغان تەپە)ی ئێستا لە ساڵی 1933 شوێنەوارناسان پارچەخشتێکیان دۆزیوەتەوە کە خەریتەیەکی کۆنی لەسەر هەڵکەدراوە و شاخاویبوونی ناوچەکە نیشان دەدات.
لەم نەخشەیەدا وێنەی چەند شارێک بە شێوەی بازنەیی کێشراوە و ڕووبارێک لە ناوەندیدا دیاری کراوە کە چەند لقی لێ دەبێتەوە و چەند هێڵ و کەوانەیەک لە بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای خەریتەکەوە ئاماژە بە شاخاویبوونی ناوچەکە دەکات.
لە گرنگییەکانی ئەم نەخشەیە ئەوەیە کە بە خەتی بزماری هەرچوار لای جۆگرافی ناوچەکە دیاری کراوە.
شاری نوزی، لە شارە گرنگەکانی باپیرانی کوردە لە سەردەمی گۆتییەکان کە وەک پایتەختی خورییەکان و #میتانی#یەکانیش ئاماژەی پێ کراوە.
لەناو نەخشەکەدا یەکێک لە ڕووبارەکان بە ناوی ''ڕاخیئۆم'' ئاماژەی پێ کراوە کە بە شاری کەرکووکدا تێ دەپەڕێت و وێ دەچێت زێی گەورە و ئاوی خاسەی ئێستا بێت.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]