مەرگی شاعیر
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
سێبەری بێدەنگ و مەندی،
تەرمی بێگیانی بە شوێن خۆیدا کشاند
کەوتە نێو زەندۆڵی بوومەلێڵەوە
کوندەبوو دەستی بە خوێندن کرد:
- شاعیرێکی دیکە مرد!
بووکی ڕەشپۆشی شێعر هاواری کرد:
- ڕۆژی مەرگی هەستی شاعیر، کاتی مەرگی شاعیرە!
1989 - #مەهاباد# - بە دەنگی عەلی حەسەنیانی [1]