ناو: باقی
ناوی باوک: عەبدولخالق
ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: #چەمچەماڵ#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #09-09-1996#
$ژیاننامە$
باقی عەبدولخالق ئەو شاعیر و چیرۆکنووسەی کە لە ساڵی1964 ئیمام قاسم کەرکووک لەدایک بووە، دەرچووی پەیمانگای پزیشکی بەغدا بووە، ئەگەرچی ساڵێک فەسڵ کراوە لەسەر هەڵوێستەکانی دژی بەعس، پاشان بەرەو دنیای نووسین هەنگاو دەنێت و لە سەردەمی پڕ لە تاریکی وتوندوتیژی و زوڵم و ستەمی بەعسدا نووسینی هەڵبژاردوە.
ئەو زۆربەی هاوڕێکانی کە ئێستا لە ژیاندا ماون گەواهی ئەوە دەدەن لە ساڵانی (80) کاندا دەستی گرتون بۆ نووسین و خوێندنەوە یەکێک بووە لە گەنجە دیار و ڕۆشنبیرەکانی چەمچەماڵ و هەریەک لە “#لەتیف فاتیح فەرەج#”ی ڕۆژنامەنووس و “#ئەنوەر عومەر#”ی شاعیر لە چەمچەماڵ هاوڕێی بوون. ئەو نووسەرێکی هەڵگری بیری پێشکەوتنخواز و چەپ بووە لەژێر کاریگەریی بزووتنەوەی ئەدەبی ڕوانگەدابووە، کە لە ساڵی 1970 لەلایەن #شێرکۆ بێکەس# و کۆمەڵی هاوڕی تریدا دامەزراوە بڕوای وابووە ئازادی هیچ گەلێک بێ ژان لە دایک نابێ ویەکەم بەرهەمی چاپکراوی ساڵی 1990 بووە بە ناونیشانی بەم خاکەوە پەیوەستم، وە دواتربە کردەوە سەلماندی بەم خاکەوە پەیوەستە خۆی بۆ دەکاتە قوربانی.”
باقی پەرتووک و ڕۆژنامەی دەفرۆشت لە بەردەم بازاڕی جەلال قەساب 1992 پارتی لەناو شاری چەمچەماڵ دەیڕفێنن زۆری ئەشکەنجە دەدەن بە گولەی ئاربیجی لە ناوچەی چەمچەماڵ لێی دەدەن هاوڕێیەکی هەواڵەکە دەگەیەنێت و فریای ئازادکردنی دەکەون، ئەویش لەسەر ئەوەی پەرتووکێکی فازڵ بەراکی بەرپرسی پێشووی موخابەراتی ئێراقی فرۆشتووە بە ناونیشانی البارزانی بین الحقیقە والاسطورة.”
پێش خۆکوشتنی نامەیەکی دەستنووسی لای هاوڕێیەکی جێهێشتووە.
وتیشی:”باقی عەبدولخالق ئەو نووسەرە یاخیە بووە وەک شاعیر و چیرۆکنووسێک نەیتوانیوە قبووڵی ئەوە بکات هێزێکی کوردی دەبابە و سوپای بەعس بهێنێتەوە هەولێر کە ئەو سوپایە 8 ساڵ پێشتر جینۆسایدی کوردیان ئەنجامداوە، بەرپرسبوون لە کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و کارەساتی ئەنفال بۆیە لە ڕۆژی9ی ئەیلولی 1996 بڕیار لە مەرگی خۆی دەدات و لە ماڵەکەی خۆیدا بە بێدەنگی و دوور لە دەنگی شەری براکوژی و هێنانی هێزی بێگانە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ خۆی دەخنکێنێت و بە ڕوحی خۆی وەڵامی ڕووداوی 31 ی ئابی دایەوە.کە وەک خیانەت لێی ڕوانیوە”، هەروەها پێش خۆکوشتنی نامەیەکی دەستنووسی لای هاوڕێیەکی جێهێشتووە.
باقی نووسەر دوای خۆی چەندین بەرهەم بە جێدە هێڵێت کە لە ساڵی (2013) بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بەشێک لە هۆنراوەکانیان چاپ و بڵاوکردەوە.
هەروەها زیاتر لە شەش بەرهەمی دەستنووسی ماوە کە بریتین لە هۆنراوە، هۆنراوە بۆ منداڵان، چیرۆک، تێکستی شانۆیی، ڕۆمان.
یەکێک لە جوانترین بەرهەمەکانی ڕۆمانێکی بوو بەناوی (گڕی بڕوا)
کاتی خۆی پاڵەی برازای مام جەلال وتی بیهێنن بۆی چاپ دەکەم بەڵام بردمان و فەوتا! ئەو نووسینەکانی جیاوازتر بوو لە کەسێکی ئاسایی لە نیشتمان و نەتەوە خیانەت، ژیاندۆستی، ڕوانیویەتی.
باقی نووسەر خێزانداربووە دوو کوڕ و کچێکی بەناوەکانی پێشڕەو، پەیوەست، بێژان دوای خۆی جێهێشتوە چەند ساڵێک لەمەوبەر شەقامێکی سەرەکی کرا بە ناویەوە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ.
[1]