ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی پەرستگەیەکی #ئورارتییەکان# لە نزیک قەڵای #وان#
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
لە میانی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە لە ناوچەی قەڵای کۆرزوتی ئەنجام دراون، پاشماوەکانی پەرستگەیەک، لەگەڵ هەندێک سیرامیک و پارچە زێڕ و سکە دۆزراونەتەوە، کە مێژوویان بۆ سەردەمی ئورارتۆییەکان لە ناوچەی وان دەگەڕێتەوە.
کارەکانی گەڕان بەدوای ئەم شوێنەوارەدا لە ساڵی 2016ەوە بۆ یەکەمجار لەژێر سەرپەرشتیی ئیدارەی مۆزەخانەی وان بە مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار (لەو قەڵایەی کە لەلایەن شای ئورارتی مینوا لە ناوچەی بەردینی ناحیەی ئولۆشار دروست کراوە) دەستی پێکردووە کە قەڵاکە، 9 کم لە قەزای مۆرادیاوە دوورە.
بەشی شوێنەوارناسی لە فاکەڵتی ئەدەبیات لە زانکۆی وان، لە درێژەی ئەم پشکنینە شوێنەوارییە دیواری قەڵای 8 مەترییان دۆزیوەتەوە، کە لە جۆری خۆی کەموێنەیە.
لەو ناوچەیەی کە ئەم شوێنەوارانە دۆزراونەتەوە، پەرستگەیەک هەیە کە بەرزییەکەی 140 سم و درێژییەکەی 8 مەتر و پانییەکەی 7 مەتر بێ ڕیزۆم، سیرامیکی جامدار و بێجام کە سەر بە سەدەکانی ناوەڕاستە، گۆڕێکی چەند ژووری و هەروەها چەندان بابەتی ڕازاندنەوە وەک ملوانکە و دەنکۆڵە و دراوێکی سەردەمی بێزەنتی دۆزرایەوە.
مەلیح ئایدۆغان، پارێزگاری وان و جێگری سەرۆکی شارەوانی، کە سەرپەرشتیی شوێنی هەڵکەندنەکەی کردووە، دەڵێت، ئەو کارانەی لە یەکێک لە یەکەم قەڵاکانی شارستانیەتی ئورارتی دەستی پێکردووە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیاتر بەگەشتیاریکردنی ئەم ناوچەیە.
ئایدۆغان ڕایگەیاند کە ئەو شوێنەوارانەی سەر بە دەسەڵاتداری ئورارتۆییەکانن کە نزیکەی 3 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەم ناوچەیەدا ژیاون دۆزراونەتەوە و وتی: ئەم شوێنە دەبێتە یەکێک لە کارە مێژووییە گرنگەکانی ناوچەکەمان و یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ گەشتوگوزار. ئەو زانیارییانەی لەم پەرستگەیە بەدەست هاتوون بەم شێوەیەن: جیاواز لە پەرستگەکانی ئورارتو کە تا ئێستا ناسراون، ئەمە پەرستگەیەکە پێدەچێت یەکێک بێت لە کۆنترین پێکهاتەکانی پەرستگە لە نێوان قەڵاکانی ئورارتیدا. دیوارەکانی دەوروبەری قەڵاکەش وەک ئەم پەرستگەیە زۆر گرنگە چونکە زۆر بەرز و پتەون، نزیکەی 3 بینای زۆر جیاواز هەیە کە پێکهاتوون لە کۆشک و کۆگا و پەرستگا و شوێنی گشتی لە قەڵاکەدا کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە هێکتارێکە.
گومانی تێدا نییە کە قەڵاکە لەلایەن ئورارتۆییەکانەوە دروست کراوە، بەڵام دۆزراوەکان دەری دەخەن کە دوای ئۆرارتۆییەکانیش بەکار هێنراوە، چەندان سیرامیکی جامدار و بێ جام لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە، دراوێکە لە #سەردەمی بیزەنتین#، یەکێکە لە گرنگترین کەلوپەلە دۆزراوەکانی ئەم کنە و پشکنینە شوێنەوارییە.
قەڵای کورزۆت کە قەبارەکەی 325x110 مەتر دەبێت، لەسەر گردێکی بەردین لە #دەشتی مۆرادییە# لەلایەن پاشای ئورارتی مینوا لە ساڵانی 810-785 پێش زایین دروستکراوە.
ئەم قەڵایە یەکێکە لە کۆنترین قەڵاکانی ئورارتی کە لەلایەن شا مینۆا دروست کراوە. [1]