ناونیشانی پەرتووک: کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
گوتنی زۆرترین شت بە کەمترین وشە. لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانییەلە تاکدێڕییەکانی (#عەباس عەبدوڵڵا یوسف# )
ناوی نووسەر: #غازی حەسەن#
شوێنی چاپ: ئەمەریکا
ساڵی چاپ: 2024.
یەکێک لە گرفتەکانی لێکۆڵینەوە هەڵبژاردنی ناونیشانە، بە واتای ئەوەی ستراتیژی لێکۆڵینەوەکە چۆن دیار دەکرێت. دوای گفتوگۆیەکی درێژ لەنێو ناخی خۆمدا بڕیارم دا کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە، زۆربێژی و کەمنووسی، لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانییە لە تاکدێڕییەکانی (عەباس عەبدوڵڵا یووسف)
بۆ ناونیشانی ئەم لێکۆڵینەوەیە هەڵبژێرم. ئەمەش لەبەر ئەوەی شاعیر لەنێو دەقەکانیدا بایەخێکی زۆر بە گیانەوەر و بەتایبەتیش (کەر) وەکو کیانێکی هەبوون و کاریگەر و ئامادە دەدات.
هەروەها دەمەوێت لە ناسنامەیەکی ئاسایی باو دەرچم و ناونیشانێکی جیاواز بەم لێکۆڵینەوە ببەخشم، کە دەبێتە بەشێک لە جەختکردنەوە لەسەر تەوەرە دیارەکانی نێو دەقە شیعرییەکان[1]