لە دایک بووی 15ی فیورییەی 1984 لە شاری مەهاباد! دوو مانگ بەر لەدایک بوونی، باوکی بەهۆکاری چالاکی سیاسی لەزیندانی ئەوین دەکرێت! لەتەمەنی یەک ساڵیدا باوکی لەتاران لەسێدارەدەدرێ! هەتا تەمەنی 6 ساڵی بەهۆی زیندانی سیاسی بوونی دایکی، بەدەیان جار هەر بەو تەمەنە مناڵییەیەوە لەگەڵ دایکی لەزیندانەکانی مەهاباد و ورمییەدا، بووە! لەتەمەنی 12 ساڵیدا دەست دەکات بەنووسین و چالاکی ئەدەبی بەزمانی کوردی و هەر لەتەمەنی 12 ساڵیدا یەکەمین چیرۆکی بەزمانی کوردی لەگۆڤاری سروەدا لەچاپ دەدرێ! لەتەمەنی 13 ساڵیدا، یەکەمین پێشانگای وێنەکێشی مناڵان لەشاری مەهاباد بەڕێوەدەبات! لەتەمەنی 14 ساڵی دا، هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، دەست بەچالاکی پاراستنی فلکلوری کوردی دەکات! لەتەمەنی 15 ساڵیدا لەشاری مەهاباد بۆ یەکەمین جار، یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی مناڵان بەڕێوەدەبات! لەتەمەنی 17 ساڵیەوەدەست دەکات بەکاری ڕۆژنامەوانی ئازاد و لەزۆربەی ڕۆژنامەکانی ئێران و کوردستان دا وتارەکانی لەچاپ دەدڕێن! لەتەمەنی 20 ساڵیدا، بەتاوانی چالاکی سیاسی لەزیندانی ئیتلاعات و زیندانی گشتی شاری مەهاباد دا بووە! لەتەمەنی 21 ساڵیدا بۆ کۆنفڕانسی ناونەتەوەی ژنان، بەپشتگیری دەیان ڕێکخراوی ناونەتەوەی بانگهێشتی ئەورووپا دەکڕێت! لەساڵی 2004 یەکەمین کتێبی لەچاپ دەدرێ! لەساڵی 2005 دەبێتەئەندامی ناوەندی پێنی کورد و هەروەها ئەندامی دەستەی نووسەرانی ناونەتەوەییە! گەنجترین و کەمتەمنترین نووسەری ئەندام، لەپێنی سەنتڕاڵ و پێنی ئینتێرناسیۆناڵدایە! خاوەنی پێنج کتێبەو هەر ئێستاش 2 کتێبی دیکەی لەباشووری کوردستان لەژێر چاپ دان!
دەستپێکی خەبات و چالاکی بۆ ژنان،لە دەورانی دەبیرێستانیڕا دەستی پێکرد و هەتا ئێستاش لەسەری بەردەوامە و لە دەیان کۆرو کۆبوونەوە و کۆنفرانسی تایبەت بە پرسی ژنان ڕۆڵی هەبووە!