مەریوان ھەڵەبجەیی (لەدایکبووی 09-06-1963) نووسەرێکی کوردە، تا ئێستا خاوەنی 16 پەڕتووکە.
نووسەری پەڕتووکی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا کەبەناوبانگترین پەڕتووکی ئەوەو لە کۆتایی ساڵی 2005 یەکەم چاپی بڵاوکراوەیە و تا ساڵی 2015، 11 جار چاپکراوەتەوە.
ئەم پەڕتووکەی بە شێوەیەکی گشتی باس لە تێڕوانینەکانی شەریعەت و ئاکار و بۆچوونەکانی ئایینی ئیسلام دژ بە ژنان دەکات و مەریوان ویستوویەتی لە ڕێی ئەم پەڕتووکەوە بیسەلمێنێت کە چۆن ئایینی ئیسلام دژی مافی ژنانە، لە پەڕتووکەکەیدا ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە قورئان و سەرگوزشتە سەحیحەکان و ژیاننامەی محەمەدی پەیامەبەری ئیسلام لە سەرچاوە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوەکەی ئەون.
=KTML_Bold=مەریوان و یەکەم فەتوای لە ئێراق=KTML_End=
مەریوان ھەڵەبجەیی زۆری لێکرا کە بڕواتە دەرەوەی کوردستان بۆ نەرویج لەبەرئەوەی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد فەتوایەکی بە مەرجی ڕاگەیاند کە مەریوان دەبێت بکوژرێت ئەگەر دەستی لەو کارە ھەڵنەگرێت و داوای لێبوردن نەکات بۆ نووسینی پەڕتووکەکە.
مەریوان ڕایگەیاند: مەلاکان و بانگخوازەکان پێیان وتم ئەگەر بڕۆم و داوای لێبوردن بکەم 80 جەڵدم لێدەدەن و دواتر لەگەڵ ئەو کەسانە دەدوێن کە فەتواکەیان لەسەرم داناوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کە سەرم ببڕن یاخود نا. لەوانەیە بمبورن و لەوانەشە نا.
مەریوان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێزارکراو لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکرا. جارێکیتر، مەریوان ڕایگەیاند کە «ئیسلامییەکان لە ڕێگەی ڕادیۆوە جارێکیان پێیان وتم ئەگەر بزانن من لەکوێم و بمدۆزنەوە خۆیانم پێدا دەتەقێننەوە.
بەدوایدا «بەو پەڕتووکە ویستم پارێزگاری لە ژنان بکەم بەڵام یەکەم کار کە کردم ئازاردانی خێزانەکەم بوو.
لە ئەنجامدا، مەریوان ناچاربوو خۆی لە سێبەرەکاندا بھێڵێتەوە لەگەڵ خێزانە دووگیانەکەی و سێ منداڵەکەی تری.
مەریوان ناچاربوو کوردستان بەجێبھێڵێت دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە پارێزگاری لێبکات و بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە ھەڕەشەیان لە ژیانی کردووە و دەزگیریان بکات. «بەرپرسان ھیچ پارێرگارییەکیان لێ نەکردووم لە دژی ھەڕەشە و فەتواکان. لەم کاتەدا پێشبینی گوللەیەک یاخود ڕوممانەیەک دەکەم کە ھەڵبدرێتە ماڵەکەمەوە.
لە وەڵامدا بۆ مەریوان ھەڵەبجەیی، دکتۆر محەمەد گەزنەیی، بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند کە سووکایەتی پێکردن بە کەسە ئایینییەکان تاوانەو سزاکەشی قوورسە. ئێمە سزای کوشتن بەو کەسانە دەدەین کە سووکایەتی بە پێغەمبەرەکەمان دەکات بۆ ئەوەی ببن بە وانەیەک بۆ ئەوانی تر. گەزنەیی ڕایگەیاند. مەریوان فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر درابوو لەو کاتەی کە کوردستانی بەجێھێشت.
لە ئابی ساڵی 2006دا مەریوان مافی پەنابەرێتی پێدرا لە نەرویج.
=KTML_Bold=تاوانبارکردنی بە سووکایەتی=KTML_End=
لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2007، مەریوان بە تاوانبار لەقەڵەم درا بۆ «سووکایەتی» دادگایەک لە ھەڵەبجە سزای دەستگیرکردنی بە مەریوان بەخشی لەبەر چەند نووسینێک کە لە پەڕتووکەکەیدا ھاتبوون وەک: پێغەمبەر محەمەد 19 ژنی ھەبووە، پەیوەندی خۆشەویستی بەستووە لەگەڵ 9 ساڵانێک کە تەمەنی 54 ساڵ بووە، و دەستدرێژی سێکسی کردووە و بکوژ بووە. لەکاتێکدا کە مەریوان لەدەرەوەی کوردستان بوو، دادگاکە ڕوونی کردەوە کە لەگەڵ سەردان کردنەوەی دەستگیر دەکرێت.
=KTML_Bold=دووەم فەتوا لە نەرویج=KTML_End=
لە ئەیلوولی 2008دا، مەلا کرێکار بە توندڕەوانە ھەڕەشەی کوشتنی لە مەریوان ھەڵەبجەیی کرد لە تۆمارکراوێکی دەنگیدا کە لەسەر ماڵپەڕی کوردی Renesans.nu بڵاوکرابوەوە. کرێکار لە تۆمارە دەنگییەکەیدا ڕایگەیاند ”سوێند بە خوا ئێمە ناژین ئەگەر تۆ بژیت. یان تۆ پێش ئێمە دەڕۆیت، یان ئێمە پێش تۆ. کرێکار ئەندام و بەڕێوەبەری فەرمی پێشووی گرووپی تیرۆریستی ئیسلامی ئەنسارولئیسلام بووە. کرێکار ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە سەلمان ڕوشدی و ئایان ھیرسی عەلی. کرێکار وەک ھەڵەبجەیی، دانیشتووی نەرویجە وەک ئاوارەیەک. لە کانوونی دووەمی 2003وە کرێکار دوژمنایەتییەکی توندی ھەبووە دژی ھەڵەبجەیی و داوای کردووە کە مافی پەنابەرێتی لێ بسەندرێتەوە. داواکە ڕەتکراوەتەوە. دوای ھەموو شتێک، حکوومەتی کوردستان دڵنیادەکاتەوە کە کرێکار ڕووبەڕوی دادگا ناکرێتەوە.
لە کانوونی دووەمی 2012دا کرێکار ھەواڵی دا کە فەتوایەکی 12 پەڕەیی لەسەر مەریوان ھەڵەبجەیی تۆمار کردووە لە دادگای ئۆسلۆ دیستریکت. فەتواکە نێردرابوو بۆ چەند بانگخوازێکی ئیسلامی لە جیھاندا. لەکاتێکدا کە کرێکار پێیوابوو دەتوانێت سەلامەتی ھەڵەبجەیی دڵنیابکاتەوە، ئەوەشی ڕونکردەوە کە بەپێی فەتواکە کوشتنی مەریوان ھەڵەبجەیی ڕێگەپێدراوە، جا ئەمە لە ئۆسلۆ بێت یاخود ھەرشوێنێکی تری جیھان. کرێکار دووبارە وەک ھەڕەشەکردنێک ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە تیۆ ڤان گۆخ، دەرھێنەرێکی فیلم کە لە 2004دا لە ھۆڵەندا کوژرا لەسەر دەستی ئیسلامییەکان.
لە 26-03-2021دا کرێکار سزای 5 ساڵ لە دەستگیرکردنی پێدرا بەھۆی ھەڕەشەی کوشتنەکانییەوە بەڵام دواتر ئازاد کرا، دواتر مەلا کرێکار دووبارە دەستگیر کرایەوە لەبەرئەوەی ھەڕەشەی لە دوو کورد و ئێرنا سۆلبێرگ کرد.
لە 06-10-2012دا، دادگای کۆرت ئۆف ئەپیڵ کرێکاری تۆمەتبارکرد بە کردەوەی تیرۆریستیانە و بۆیان دەرکەوت کە کرێکار بەرپرسیار بووە لە 4 ڕووداوی تێرۆرستی و بانخواز کردنی تێرۆرستی.دادگاکە داوای 130٫000 کرۆنەر لە پارەی کرد لە کرێکار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەرانەی کە گەیاندوێتی لەکاتی ھەڕەشەکردنی دژی ھەردوو کوردەکان، ھەروەھا بۆ ماوەی 2 ساڵ و 10 مانگ دەستگیر بکرێت. کرێکار بۆ ماوەی کەمتر لە 255 ڕۆژ دەستگیرکرا پێش ئەوەی کەیسەکەی دابخرێت.
=KTML_Bold=بەرھەمەکان=KTML_End=
مەریوان ھەڵەبجەیی لە ساڵی 1982دا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاو کردووەتەوە و تا ساڵی 2009 خاوەنی 14 پەڕتووکە وەکوو:
ھێزە نامۆکان - پەڕتووک، لێکۆڵینەوەی پاراسایکۆلۆژی.
بووزا لەنێوان ئایین و فەلسەفەدا - پەڕتووک، زانستی ئایینەکان
حەرامەکان، قەسیدە.
دەروازەکانی ئایین - پەڕتووک، زانستی ئایینەکان.
ئەشکەنجە - پەڕتووک، سایکۆلۆژی.
پڕوپاگەندەو ڕاگەیاندن - نامیلکە، نووسین.
خورافە لە کۆمەڵگادا - پەڕتووک، لێکۆڵینەوە.
دەرمان - دەق، شانۆیی.
سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا - پەڕتووک، لێکۆڵینەوە.
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ ئیسلام، وەرگێڕان
خوێننامە، کە بە ناوی خواستراوە (زەردەشتی) بڵاوی کردووەتەوە.
ئەگەرچی چەندین جار بەوە تۆمەتبارکراوە کە سەرچاوەی ناڕاستی بەکارھێناوە لە بابەتەکانییدا بەڵام ھیچ لێکۆڵینەوەیەک ئەم تۆمەتانەی نەسەلماندووە. [1]