برا گەورەی #مەلا مستەفا بارزانی# و سەرۆکی ئایینیی بارزانییەکان بوو.
شێخ ئەحمەدی بارزان کە نازناوی خودانێ بارزانی هەبووە کەسێکی گرنگ بووە لەناو بارزانییەکان و دەڤەری بادینان. کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای زۆر گرنگی لە ناوچەی بارزان و دەوروبەریدا سەپاندووە کە تا ئەمڕۆش کاریان پێدەکرێت، لەوانە:
قەدەغەکردنی ڕاو
قەدەغەکردنی بڕینەوەی داری تەڕ
قەدەغەکردنی ژن بە ژن و گەورە بە بچووک.
بەهۆی ڕێساکانی خودانێ بارزان، دەڤەری بارزان لە ڕووی ژینگەوە گەلێک پێشکەوتووە. سەوزاییی زۆر و ئاژەڵی کێویش لە زۆر شوێن لەبەرچاوانن.
شێخ ئەحمەد لە رۆژی 11-01-1969 کۆچی دوایی کرد.[1]