کۆنگرەی دە (کۆنگرەی پەنجا ساڵ خەبات) 23 ی خاکەلێوەی 1374(1995) هەولێر
شەش مانگ دوایی کۆنگرەی نۆ بەداخەوە ڕێبەری بە توانای حیزب کاک دوکتۆر شەڕەفکەدنی لە 26 ی خەرمانانی 71 دا لە بێرڵینی ئاڵمان شەهید کرا بوو. لە بەهاری هەمانساڵیش دا یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی لە باشووری کوردستان کرابوو و پارلەمان وحکوومەتی هەرێم هەبوو. بەداخەوە ڕاست مانگێک لەدوای شەهید بوونی
کاک دوکتۆر، حکوومەی هەرێم و پارتی کرێکارانی کوردستان تووشی شەڕێکی ماڵوێران کەری ناوخۆ هاتبوون.
لە نێو حیزب دا بە شەهید بوونی کاک دوکتۆر شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی، نەک نائۆمێدی، بەڵام بە جۆرێک حەپەسان و شڵەژان دیار بوو. گەورەترین نیگەرانییەکانیش
لە بوونی پەتای دوو بەرەکی بوو. هەر وەک باسمان کرد لە پێش کۆنگرەی نۆ جیناح بەندی هەبوو، بەڵام قورسایی سکرتێری گشتی توانیبووی یەکڕیزی حیزب باپرێزێ و ئیزن بە هیچ یەک لەو جیناحانە کارشکێنی بکا.
هەر وەک چاوەروانیش دەکرا لە یەکەمین پلۆنۆمی دوای شەهید بوونی کاک دوکتۆر شەڕەفکەندی دا نیشانەکانی قووڵ بوونەوەی کێشەکان دەرکەوتن.
لە کاتی هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی دا کەسی یەکەمی هەر دوو جیناح(کاک مستەفا هیجری و مامۆستا عەبدولا حەسەن زادە) کاندیدی سکرتێری بوون کە کاک مستەفا هیجری بە سکرتێر هەڵبژێرایەوە.
ئەو هەڵبژاردنە نەک کۆتای ماجەرا کە بوو، بگرە دەستپێکی ماجەرای قووڵ بوونەوەی کێشە و جیناحبەندی یەکان بوو.
تا دەگەین بە کۆنگرەی دە کۆمەڵێک ڕووداوی گرینگ لە ناوجە، کوردستان وبگرە جیهان ڕوویانداوە. ڕەوتی تێرۆرەکانی دژی تێکۆشەرانی دێمۆکرات لە باشوور بە دەست تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی یەوە بە ئاستی هەرە زۆری خۆی گەیشتووە.
بە هۆی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار، کۆنگرەی دە بۆ ماوەی نیزیک بە شەش مانگ دوا کەوت. بەڵام لە تەواوی ئەو ماوەیە دا هەردوو جیناح بەر بەرەکانیان دەکرد، خۆیان بە هێزتر دەکردەوە. جیناحێک هێرش بۆ بە دەستەوە گرتنی دەسەڵاتی حیزب و جیناحەکەی تر بەرگری لە پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان لە حیزب. وەزع بەم شێوەیە دەچووە پێش تا دەگەینە، هاوینی ساڵی 1372 بنکە و بارەگاکانی حیزب لە قەندیل دەهێننەوە خوار (دیارە لە ژێر گوشاری خانەخوێ وە). بەهاری ساڵی 1373 شەڕێکی قورس دەکەویتەوە نیوان هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری باشووری کوردستان و
هە ڕکامەیان بە جۆرێک موحتاجی ولاتێکی داگیرکەری کوردستان دەبێ. ئاخر ڕۆژەکانی ساڵی 1373 ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران لە لایەن خانوخوێ و بە دەستووری ئێران دادەخرێ.
کە دەگەینە بەهاری ساڵی 1374، کۆنفرانسەکانی پێش کۆنگرە تەواو بوون، ئاکامی کۆنفرانسەکان دەریان دەخست کە لایەنی خوازیاری گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵاتی حیزب لە کۆنگرە سەردەکەوێ. ئەو لایەنە دوو دوروشمیان هەبوو : یەکگرتن لە گەل ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێڕ، و کەمڕەنگ کردنی خەباتی چەکداری کە دەیانگوت: خەباتی چەکداری باوی نەماوە، کە دیارە لە دوای کۆنگرە هەردوو دورشمەکەش جێ بەجێ کران.
بڕیار و ئاکامەکانی کۆنگرەی دە :
کرانەوەی دەرگای دیالۆگ بۆ یەک گرتنی هەردوو بەشی حیزب.
گۆڕینی سکرتیری گشتی لە کاک مستەفا هیجری یەوە بۆ مامۆستا عەبدولا حەسەنزادە.
کەمرەنگ کردن و لە نیهایەت دا ڕاگرتنی خەباتی چەکداری کە هەتا ئێستاش درێژەی هەیە.
ئاڵ وگۆڕ لە سازماندەیی هیز وکۆمیتەکان دا بکڕی،کە کرا.
دیارە با ئەوەش زیادکەین کە سەرەرایی کێشە وگرفتەکانیش دوای کۆنگرەی دە، بە چەشنێک هاوکاری و هائاهەنگی لە نێو حیزب دابەدی دەکرا.