- هێزێکی تایبەت بۆ نەهێشتنی بارگرژی و ناسەقامگیری بارودۆخەکە گەیشتنە شارۆچکەی خورماتوو، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت ئەو هێزە هێزێکی نیزامیەو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکاشیان لەگەڵدایە.
- ئاژانسی دۆغانی تورکی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە شاری نسێبین بەردەوامە و ئەمڕۆش لەناو بینایەکدا بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و لەئاکامدا سەربازێک کوژراوە و چوار سەربازی تریش برینداربوون.
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەنێوان هەردوو شاری ئامەد و لیجەدا لەنزیک بنکەیەکی سەبازی سوپای تورکیا ڕوویدا، پاش تەقینەوەکەش شەڕو پێکدادان لەشوێنی ڕووداوەکە دەستیپێکرد.