ڕێکخراوی سرووشتیی کوردستان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی خۆبەخشە و لە 66 ئەندامی کچ و کوڕی خۆبەخش پێکهاتووە و ئامانجیان پاراستن و گەشەپێدانی گشت ڕووبەرە سەوزاییەکانە لە هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستانیش نوێنەری تایبەتیان بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان هەیە. [1]