$باکووری کوردستان$
- جارێکی دیکە بەبیانووی باری نائاسایی، سەردانی خانەوادەی #عەبدوڵا ئۆجالان#، ڕێبەری #پەکەکە# بۆ ئیمرالی ڕەتکرایەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- وا بڕیار بوو ئەمڕۆ لە هۆڵی پاسارگادی شەهرەکی غەربی تارانی پایتەخت مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ #عەلی ئەشرەف دەروێشیان# بەڕێوەبچت، کە لە ڕۆژی 26ی ئۆکتۆبەردا لە تەمەنی 76 ساڵیدا گیانی لە دەستدابوو، وەزارەتی کلتور ڕایگەیاند، کە بەڕێوبەردنی ئەو مەراسیمە قەدەغەیە.[2]
$باشووری کوردستان$
- #بوومەلەرزە#یەک بە گووڕی 3.9 پارێزگای #سلێمانی# و ناوچەکانی دەوروبەری گرتەوە.[1]
- میدیا تورکییەکان بڵاویان کردەوە کە ئێستا #نێچیرڤان بارزانی# لە تورکیایە و دەیەوێت لە تورکیاوە بچێتە دەرەوە.[2]
- لە شارۆچکەی #خورماتوو#، ژمارەیەک گوللە هاوەن کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە برینداری لێ کەوتووەتەوە، چەکدارانی #حەشدی شەعبی#-ش، چیای هەنجیرە بۆردوومان دەکەن.[2]
- لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران، گەیشتوونەتە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کانتۆنەکان، شارەوانییەکان و شارۆچکەکان لە کانتۆنەکانی #عەفرین#، #شەهبا#، #گرێسپی#، #کۆبانێ#، #قامیشلو# و #حەسەکە# و شارو شارۆچکەکانی سەر بەو کانتۆنانە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەستیپێکرد.[2]
- دەنگدان لە ڕۆژاوا بۆ 2 کاژێر درێژکرایەوە.[1]
- میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە، ئەو چەکانەی دەبنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، لە هێزەکانی هەسەدە دەسەندرێنەوە. [3]