$باکووری کوردستان$
- مەجلیسی ژنانی #هەدەپە# دەربارەی لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد #ڕامین حسێن پەناهی#، #لوقمان مورادی# و #زانیار مورادی# کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەسێدارەدانی ئەو 3 چالاکە کوردەی شەرمەزارکرد.[5]
- هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- #کەجەکە#، لەسێدارەدانی سێ چالاکوانی سیاسیی کورد و هێرش بۆ سەر کۆیەی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، کە ئێران بەو کردەوانە کێشەکان قووڵتر دەکات.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئێران تەرمی شەهیدان لوقمان مورادی و زانیار مورادی ناداتەوە و لە تاران بەخاکیان دەسپێرێت.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153214/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=پرسەی زانیار مورادی لە پێنجوێن بەڕێوەدەچێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153214/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرۆکی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە 10 هەزار کەس لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زینداندان و 15 زیندانی دیکەش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی شەهیدانی کۆیە لە گۆڕستانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بەخاک دەسپێردرێن.[4]
- لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پرسەی شەهیدانی سێدارە زانیار مورادی لە ماڵی دایکی زانیار لە گەڕەکی قوڕە ڕەش لە شارۆچکەی #پێنجوێن#-ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# بەڕێوەچوو.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا چیاکانی دەرووبەری شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردوومان دەکەن. لەم هەفتەیەدا سێیەم جارە تورکیا ناوچەکانی شارۆچکەی ئامێدی بۆردووماندەکات.[4]
- لە کاتژمێر 12:30 خولەکەوە تۆپخانەکانی ئێران ئەمڕۆبەچڕیی کوێستانی شیوەدز لە دەڤەری برادۆست-ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# تۆپباران دەکات. بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ماڵی خۆیان جێهێشتووە ئاوەرەی #سیدەکان# و گوندەکانی نزیک لە سیدەکان بوون.[5]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بە ئاسمانی شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێردا دەسوڕێتەوە، بەڵام دیار نییە، کە فڕۆکەی چ وڵاتێکە.[3]
- لە شاری سلێمانی بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) ل کۆیە و لەسێدارەدانی هەر سێ زیندانی سیاسی کورد ڕامین حسێن پەناهیی و زانیار و لوقمان مورادی کرا.[3]
- بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت لەنێوان #کەرکووک# و شارۆچکەی دوبز (رۆژئاوای کەرکووک) تەقێندرایەوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکەیش بۆمبێکی دیکە بەکارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکور تەقیوەتەوە.[1]
- بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی لە #خورماتوو# ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا خورماتوو جێدەهێڵن و لەجێگەی ئەوان لیوایەکی سوپای عێراقی جێگیردەبێت. گوتیشی: لەسەر ئەو باڵەخانەیەی هێزەکەی تێدا بووە، کێشە دەکەوێتە نێوان یەکێتی و لیوای 52ی عێراقی.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153214/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=کەرکووک، بێبەشکردنی مامۆستایانی کورد لە زەوی نیگەرانیی لێدەکەوێتەوە=KTML_Style=width:30%;right:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153214/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- بە نوسراوێکی هەڵواسراو لە ناو بەڕێوبەرایەتیی پەروەدەی کەرکووک، داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی حکومەتی عێراقی کراوە، کە مامەڵەی یاسایی بکەن بۆ وەرگرتنی زەوی، واتا زەوی تەنیا بەسەر ئەو مامۆستایانەدا دابەش دەکرێت، کە سەر بە #وەزارەتی پەروەردە#ی عێراق-ن و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان لێی بێبەشن، ئەمەش نیگەرانیی مامۆستایانی خویندنی کوردیی لێکەوتووەتەوە.[3]
- دوای ئەوەی ئەمشەو ژمارەیەک دوکانی تەجاوز لە نزیک تێرمیناڵی #شارەزوور# لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە ڕوخێنران، دوکاندارەکان و کەسوکاریان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.[1]
- مینێک لە گوندی چالە دوانەی سەر بە شارەدێی قادر کەرەمی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# تەقیوەتەوە و تێیدا گەنجێک بەناوی (ئ، ع، س) لەدایکبووی 1994 گیانی لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، گەنجەکە پیشەی شوان بووە و سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەکەی بووە، کاتێک کە مینەکە پێیدا تەقیوەتەوە.[6]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند: کاتژمێر 12ی شەوی 11-09-2018، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.[4]
- لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەمەراسیمێکدا ڕێزی لە ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ئەرشیڤیستی ناوداری کورد #جەمال خەزنەدار# گرت.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئانها، شەوی ڕابردوو چەتەکانی ئەحراری شام هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کەفەر شلە-ی سەر بە ناوەندی شاری #عەفرین# و 10 هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووە کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە. ناوی ئه و کەسانەی کە ڕفێنراون: حەسەن مانان مستەفا (45 ساڵان)، ئیسماعیک مەنان مستەفا (43 ساڵان)، سوبحی مەنان مستەفا (40 ساڵان)، مستەفا خەلیل عەبدولڕەحمان (25 ساڵان)، مەزڵووم ئەحمەد مستەفا (25 ساڵان)، عیسمەت ڕەشید مدەوەر (30 ساڵان)، فەرهاد مستەفا (17 ساڵان)، ئەحمەد حەسەن مستەفا (16 ساڵان)، مەنان ئیسماعیل (15 ساڵان) و عەبدۆ خەلیل عەبدولرەحمان (18 ساڵان).[5]
- بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانها، ئەمڕۆ دانی نیوەڕۆ لە نزیک هۆڵی ژن لە شەقامی فل-ی ناوەندی شاری عەفرین تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ 34 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی شۆڕشگێڕ و سینەماکاری ناوداری کورد یڵماز گونەی. به و بۆنەیەوە لەسەر گۆڕەکەی خۆی لە گۆڕستانی پێرلاشز لە پاریس مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153214/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=لەسەر گۆڕەکەی خۆی یادی یڵماز گونەی کرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153214/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، درەنگانی شەوی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی کە لە تانک، زریپۆش، چەکی قورس، ئۆتۆمبێل، ئامێر و کەرەستەی سەربازیی پێکهاتبوون، وەک هێزی پشتیوانی بۆ یەکەکانی سەر سنووری سووریا ڕەوانەکران و گەیشتنە پارێزگای کلیس. کاروانە سەربازییەکە لە شارە جیاوازەکانی تورکیاوە بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی توند، گەیشتنە کلیس و ڕەوانەی دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار کران. پاشان پەڕینەوە ئەودیوی سنووری سووریا.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی بۆردوومانەکانی دوێنی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) لە #کۆیە#، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بەزاندنی سەروەریی عێراق ڕەتدەکەینەوە.[1][2]
- سوپای پاسداران وردەکاریی هێرشەکەی سەر بارەگای حدک و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت لە هێرشەکەدا 7 مووشەکی زەمین بە زەمینی مەودا کورت بەکارهێندراوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە. سوپای پاسداران هەروەها هۆشداریی دەداتە گرووپەچەکدارەکانی دژی ئێران، ئەگەر چالاکییەکانیان دووبارەبکەنەوە، وەڵامێکی سەختترمان بۆیان دەبێت.[2]
- ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سەربازی ڕایگەیاند، ئەگەر سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی پێویستی بە هاوکاری بێت، ئێران هاوکاری سەربازی دەکات.[2]