$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، هێزێکی پۆشتەوپەرداخی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی پەلاماری گوندی “قەلەڕەش”ی ناوچەی #سەردەشت# دەدەن و تەقە لە خەڵک دەکەن. لەم تەقە و هێرشەی هێزە پەلاماردەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا دوو ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەناوەکانی ئیبراهیم عەزیزنیژاد و عەلی بایزپەروەر بەداخەوە شەهید بوون و کەسێکی خەڵکی ئەم گوندەش بە توندی بریندار بووە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/346237/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات شەهید دەبن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات شەهید دەبن=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- قۆناغی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم کە بڕەکەی 30 ملیار دینارە گەیشتووەتە هەرێم و سبەی 10 ملیار دینار لە پارێزگای #سلێمانی# دابەشدەکرێت.[1]
- سەرۆکی یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق بە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان #هەولێر#- #ئاکرێ# گیانی لەدەستدا، بریکاری #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت؛ ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ بەغدا.[3]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕخوازەکانی دەوڵەتی تورک، سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# سەربە پارێزگای #دهۆک#یان بۆردوومان کرد. فڕۆکەکان نزیکەی دوو کاتژمێر بۆردوومانی ناوچەی بەری گارێ یان کردووە و ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوەو زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- فڕۆکەجەنگییەکانی ڕووسیا وسووریا خالە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا لە شێرمەخار وئیدلب بۆردومان دەکەن.[2]