ناو: ئاهەنگ
نازناو: کاوانى
ناوی باوک: تەڵعەت حەمید
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-06-1980#
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە#
بڕوانامە: ماستەر
پسپۆڕی: کارگێڕیی کار
دامەزرێنەر و بەڕێوبەری گشتیی #لانەی شاخ#
$ژیاننامە و خوێندن$
خوێندنی سەرەتایی ساڵی 1992، لە قوتابخانەى تێکەڵاوی کاوانیان تەواو کردووە. تا ساڵی 2001، ناوەندی و دواناوەندی لە چەند قوتابخانەیەکی جیاواز لە شارەکانى #شەقڵاوە#، #هەولێر#، #سلێمانى# و #قەڵادزێ# بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە. ساڵی 2003 هاوسەرگیری لەگەڵ #ڕێبوار سیوەیلی# کردووە. ساڵی 2005 بەشی ئینگلیزیی کۆلێژی زمانی #زانکۆی سەڵاحەددین#ی تەواو کردووە. ساڵی 2007 لە زانکۆی #کوردستان-هەولێر# دەست دەکات بە خوێندنی ماستەر، بەڵام بە هۆکاری تایبەت خوێندنەکەى ڕادەگرێت. ساڵی 2017 لە هەمان زانکۆ دەست بە خوێندنی ماستەر دەکاتەوە و ساڵی 2019 ماستەر لە کارگێڕیی کار وەردەگرێت.
$کار$
لەگەڵ خوێندنی زانکۆ و دواتر لە کاتى کارکردنى پیشەییش، لە چەند ڕێکخراوێکى خێرخوازی وەک: خاتوو زین و دیاکۆنیای سویدی کاری کردووە. هەروەها کاری خۆبەخشی لە بواری ژنان، ئاوارەکان و منداڵاندا کردووە.
لە کۆمپانیاکانی #ئاسیاسێڵ#، المویسر، یوبی هۆڵدینگ و رێکخراوی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکی (USAID) کاری کردووە.
لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی #شەقڵاوە# دەکرێتە بەڕێوەبەری ئامادەیی کچانەی کۆڕێ.
لە مانگی 11ی 2022وەوە وەک خاوەن و دامەزرێنەری (لانەی شاخ) دەستی بە کاری سەربەخۆکردووە و لەپاڵیشیا وەک نوێنەری خاوەنکار و بەڕێوبەری پڕۆژە لە کۆمپانیایەکی قەتەری فرەسێکتەر کار دەکات.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی ڕێکخراوی زەریابە بۆ خزمەتگوزاری کولتووریی و ڕۆشنبیری.
$خولیا و وەرزش$
فۆتۆگرافی، موزیک و وەرزشەکانی: شاخەوانی، ئەسپسواری، مەلەوانی و یۆگا وەک خولیایەک ئەنجام دەدات. وێڕای چالاکییە وەرزشییەکانی و هاندانی ژنان بۆ چوونە ناو ئەو بوارە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا چالاکوانێکی ناسراوە بەتایبەتی لە بواری ژینگەپارێزی، پەروەردە، یەکسانی و پشتگیریی ژنان و هاندانیان بۆ ژیانێکی درووست و گرنگیدانیان بە جەستە و بەرزکردنەوەی ڕۆشنبیرییان. هەروەها لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیکە، لە شەڕی دژ بە داعشدا، بەشێوازی جۆربەجۆر هاندەر و پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بووە. ئەمە جگەلەوەی هاندەرێکی باشی ئه و ژنانە بووە کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاتوونەتەوە کوردستان و هاوکار و هاندەریان بووە بۆ مانەوە لە کوردستان. هەر لەم بوارانەشدا بڕوانامەی زانکۆی ڕیڤەرسایدی کالیفۆرنیا و زانکۆی تێکساس، بڕوانامەی ژنانی پێشەنگ و سەرکردە لە لایەن دامەزراوەی جیهانیی MGM و چەندین بڕوانامەی تر.
ساڵی 2021 کتێبی #مێرگی ئەندرۆ هێنری# لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە. لە هەمان ساڵدا لەگەڵ چەند نووسەرێکی تر لە کتێبی (کورد و کۆرۆنا)ش بەشدار دەبێت.
$بنەماکانى ژیانی$
1. ناتوانی ڕێزی بەرامبەرەکەت بەدەستبهێنی گەر نەبینێ خۆت ڕێزی خۆت دەگری.
2. پەروەردە لەپێش لەدایکبوونەوە دەستپێدەکات.
3. هاندانی ژنان بۆ ئاگاداربوون و گرنگیدان بە تەندرووستی جەستەیی و هزریی خۆیان.
4. هاندانی کچان و گەنجان بۆ دەستکردن بە کاری سەربەخۆ و پشتبەستن بە خۆیان پێش هیچ کەس و لایەنێکی تر.
5. هاندانی هاوسەران کە لەکاتی منداڵبووندا پێکەوەبن و داکۆکی بکەن لە مافی دایبابێتییان.
6. هاندانی گەنجان و خێزانەکان بۆ بەکارهێنانی بەرووبوومی خۆماڵی و سروشتی.
7. ژنبوون پێبەخشراوێکی کۆمەڵگە نییە، بەڵکو تێکۆشانێکی کەسییە.
8. ژنان، لە هەرشوێنێکی دنیا، کێشە و خەبات و بەرپرسیارێتی هاوبەشییان هەیە.
[1]