مامۆستا ئەحمەد سەعید کە ناسراو بە نایبنا ئامانی
لە ساڵی 1939ز لە گوندی سەردەرەی سەرشیوی #سەقز# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی نۆ مانگیدا چاوەکانی لەدەست دەدات ونابینا دەبێت.
لە تەمەنی 14 چواردە ساڵیدا بە مەبەستی خوێندن ڕوودەکاتە شاری #سلێمانی# و دەچێتە مزگەوتی گەورە و لەوێ دەست دەکات بەخوێندنی مەلایەتی و (هەموو قورئانی پیرۆز) لەبەردەکات.
لە ساڵی 1959 بڕوانامەی (تعلیم القرآن وتجویدە) بەدەست هێناوە، بۆ یەکەمجار وەک (قارئ القرآن) لە مزگەوتی (ربع سراج الدین لە بەغدا) دامەزراوە.
لە ساڵی 1969 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەکۆلیژی شەریعەلە بەغدا بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1970 وەک مامۆستای ئامادەیی لە شاری #خانەقین# دامەزراوە.
لە ساڵی 1973 وەک مامۆستا گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی (کفاح) لە شاری بەغدا.
لە ساڵی 1974 لەگەڵ (عائیشە صۆفی ڕەشید) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، خاوەنی دوو کچە بەناوەکانی (دکتۆرە ناز و دکتۆرە ڕاز)
لە ساڵی 1975 ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت.
لە ساڵی 1975 دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی لە ناوەندی (کاوە) ی کوڕان وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی عەرەبی لەوێ وانەدەڵێتەوە.
لە ساڵی 1980 دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی (برایەتی کوڕان) و دواتریش بۆ ناوەندی (سەرۆک) هەڵوان ی ئێستا.
لە ساڵی 1999 لەسەر داوای خۆی خانەنشین دەبێت.
لە ساڵی 2004 لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کە سەربە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییە دەگەڕێتەوە سەرکاری وەزیفی وەکوو مامۆستا لە پەیمانگای (ڕووناکی بۆ نابینا) وانە بە نابینایان دەڵێتەوە تا ساڵی 2006.
لە ساڵی 2006 خانەنشین دەبێت.
$خاوەنی چەندین بڕوانامە وڕێزلێنان و سوپاس وپێزانینە لەوانە:$
سێ (3) سوپاس وپێزانین #وەزارەتی پەروەردە# لەپای بەرزی ڕێژەی دەرچوونی خوێندکارەکانی.
دوو (2) سوپاس وپێزانین وەزارەتی پەروەردە لەپای دڵسۆزی ولێهاتوی لەوانەوتنەوەدا.
سوپاسنامەی تۆڕی بەرگری لەمنداڵانی کوردستان 2012
سوپاسنامەی کتێبخانەی گشتی سلێمانی 2015
سوپاسنامەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی 2017
سوپاسنامەی کتێبخانەی ناوەندی #هەولێر# 2016
ڕێزلێنانی یەکێتی نابینایانی کوردستان
بەشداری چەندین خولی ڕاهێنان ومەشقی کردووە.
$یەکێک بووە لەو دەستەیەی کە لەپەنجاکاندا بۆ یەکەمجار نوسین وخوێندنەوەیان بەڕێگەی (برایل) کەتایبەتە بەنابینایان فێربوە وهێنایانە کوردستان.$
لەشەش خولی یەک بەدوای یەکدا خوێندکارانی نابینای فێری زمانی عەرەبی ونوسین وخوێندنەوەی برایل کردووە.
کەسێکی کوردپەروەرە و زانستدۆست بووە، ئارەزووی خوێندن ونوسینی هەبووە.
$نووسەر و شاعیر بووە، چەند بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە، لەوانە$:
سکاڵای بێچاو ئامانی (دیوانەشیعرە) لە ساڵی 2014 چاپکراوە.
بڕواو مەولودنامە، (باسی مەولودنامەی پێغەمبەر د.خ) و دەکات بەشیعر ساڵی 2015 چاپکراوە.
ڕۆژگار (ڕۆمان) ڕۆمانێکی وەرگێڕاوە لەزمانی عەرەبییەوە هی نووسەری بەناوبانگ (تەهاحسێن) ساڵی 2016 چاپکراوە.
بەهۆی بەشداریکردنی لەخولی طابعە (چاپکردن) وخولی کۆمپیوتەرەوە، شارەزاییەکی باشی هەبوو لە نوسین وبەکارهێنانی طابعە وکۆمپیوتەری ناطقەی تایبەت بەنابینایان.
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 2021/8/9 بەهۆی نەخۆشی برینی گەدەوە کۆچی دوایی کرد.[1]