ئامار فایلی پەیوەندیدار 101,415
زمان
کوردیی ناوەڕاست 303,860
Kurmancî - Kurdîy Serû 89,247
هەورامی 65,874
عربي 29,475
کرمانجی - کوردیی سەروو 17,202
فارسی 9,037
English 7,436
Türkçe 3,621
لوڕی 1,691
Deutsch 1,534
Pусский 1,134
Française 337
Nederlands 130
Zazakî 90
Svenska 63
Հայերեն 50
Español 46
Italiano 44
لەکی 37
Azərbaycanca 24
日本人 21
中国的 17
Ελληνική 14
עברית 14
Norsk 14
Fins 12
Polski 8
Ozbek 5
Esperanto 5
Português 4
Тоҷикӣ 3
Hrvatski 2
Srpski 2
Catalana 2
Kiswahili سَوَاحِلي 2
ქართველი 2
Cebuano 1
балгарская 1
हिन्दी 1
Čeština 1
Lietuvių 1
ترکمانی 1
پۆل کوردیی ناوەڕاست
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 14,565
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 819
گیانلەبەرانی کوردستان 243
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار) 101
بەرهەمە کوردستانییەکان 38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 21
|
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
| بەشکردن | |
| Facebook | 1 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
نرخاندنی بابەت |
1 دەنگ 5 |
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Catalana | 0 | Cebuano | 0 | Čeština | 0 | Esperanto | 0 | Fins | 0 | Hrvatski | 0 | Kiswahili سَوَاحِلي | 0 | Lietuvių | 0 | Norsk | 0 | Ozbek | 0 | Polski | 0 | Português | 0 | Pусский | 0 | Srpski | 0 | балгарская | 0 | Тоҷикӣ | 0 | Հայերեն | 0 | हिन्दी | 0 | ქართველი | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
هەموو شەوێ له ئاسمان
له عەرشی بەرز و دوورەوه
به باوەشێ گوڵی گەش و
خەیاڵی بێسنوورەوە
لە شوێنی هەورەکانەوە
پەری شێعر بەڕێوەیە
کە هەر گوڵێکی دەستی وی
پەپوولەیەکی پێوەیە
هەواڵە خۆشەویستەکەم!
فریشتەکەم! دەچیتە کوێ؟
لە مێژە نایەتە ژوانی دڵ
بە سۆزی گەرمی شێعری نوێ
مەترسە مەیژە کوندەبۆ
مەلی ئەوینی سەربڕی
مەڵێ کە کۆتری شێعر
لە شاری ئێمە هەڵفڕی
لە نێو شەپۆلی مانگە شەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە مەمکە بێ بەری
کە تۆ لە ماڵە چۆڵەکەم
پەڕیوە بووی و نایەوە
شەمی هەزار و یەک شێعر
لە سووچی دڵ کوژایەوە
گەڵای نەمامی شێعری من
کە دانە دانە هەڵوەری
بە چەشنی هەوری کۆچەری
نەبوویە سێبەری، پەری!
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
بە سۆزی شێعری تازەوە
بە گوڵ وشەی ئەوینەوە
بە شەونمی گرینەوە
بە شێعری ئاگرینەوە
دەڵێن دڵی پەری شێعر
بە چەشنی ئاوی کانییە
شنەی بەیان و بۆنی گوڵ
هەناسە جوانەکانییە
دەمی لە شەوق و پێکەنین
دەمێ لە شین و زارییە
هەڵاڵەکانی بەندەنی
بەهاری کوردەوارییە
لە نێو شەپۆلی مانگەشەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە، مەمکە بێ بەری
دەمێ دەبیتە سوورە گوڵ
بە دەستی باخەوانەوە
شەپۆلی دەنگی بولبولێ
لە کووچە باخەکانەوە
دەبێ بە شێعری ماتەمێ
لە بەردی سەر مەزارەوە
دڵۆپی گەرمی حەسرەتێ
لە چاوێ دێتە خوارەوە
دەبێ بە سۆزی نەغمەیێ
لە سینگی سازێ دێتە دەر
دەبێتە بەستە بۆ خەم و
خەیاڵەکانی ڕێی سەفەر
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] ئەم بابەتە 1,604 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ فایلی پەیوەندیدار: 1 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 41 پەرتووکخانە ژیاننامە هۆنراوە تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە. ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-07-2022 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە 1,604 جار بینراوە فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن جۆر |
ڤێرشن |
| | | |
ناوی تۆمارکار |
فایلی وێنە |
1.0.1 | 34 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|