ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای / بەشی بیست و هەشت
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$پاش شەش ساری خیندنێ، مۆسیقام تەواو کرد$
زۆر کەیفم بەخۆ هات کە بە دەرەجەکی زۆر باش و دووەمین باشترین کەس دەرچووم و شەهادەی (دیبلۆمی فەن)م وەرگرت! زۆربەی تەلەبەکانی لەگەرە من تەخەڕوجیان کرد، ڕەوانەی خاریجی عیڕاقێ کران! بەران ئەمنیان لەبەر دوو شتی نەناردە خاریج، یەکەم؛ #کورد# بووم و دووەم؛ عازف عوود بووم! هەر وەختی مونیر بەشیر لە ئیمتیحانی نیهائی، بە منی گۆت ڕوحیەتت زۆر کوردیە، زانیم ئەمن نانێرتە خاریج!
لەگەرەوەش، ڕۆژەک پاش دەرچوونم، کاغەزەکم لە وەزاڕەتی لۆ هات، کە ئەمن لۆم هەیە لە دوو جێ و وەزیفان، یەکەکی بە کەیفی خۆم ئیختیار کەم: (فڕقەی ئیزاعەی بەغدایێ قیسمی عەرەبی)، (فیڕقەی ڕەشیدی فنوونی شەعبی)، بەران ئەمن لۆ فکرکردنەوێ ئۆندە وەختم پێناویست، چونکە وەکی پێشتر قرارم دابوو، هەرەبوو بگەڕێمۆ #هەولێر#ێ و خزمەتی مۆسیقای کوردی و میلەتێ خۆ بکەم.
ڕاستە ئەمن لە بەغدایێ دەمخیند، بەران لەو دوو سێ سارەی ئەخیری، حەزم ناکرد، نە گێبدەمە مۆسیقای عەرەبی و نە لێشبدەم! بەران کەس ئەوەی نازانی چونکە ئەمزانی ئەوابیتە موشکیلە لۆ من، بەس ئەو ڕۆژانە خۆش بوون و قەت لەبیرم ناچن کە لەگەر تەلەبە کوردەکانی برادەرم، کە لە ئوتێلی لەگەرم بووون نۆ تا دە کەس دەبووین پێکۆ دەچووینە دەرێ و پیاسەنەکرد و ناننەخوارد و ڕانەبوارد!
سەرو نێشنم، لۆ ئاخیر جار بارگەم تێکناو گەڕامۆ هەولێرێ، زۆر لە تەلەبەی مەعهەدی و برادەرەکانم گلەییان لێ کردم، کە زۆر خەرک مەمنوونن لەو جێیانەی لۆیان داناوم، ئیشەکیان وەدەست کەوی، ئەمنیش لۆ خاتری مۆزیقەی کوردی لەقە لە بەختمەدەم، بەران ئەو وەختی هەستی کوردبوون و خۆشەویستیی هەموو شتەکی کوردی، گەلەک بەقوەت بوو، وەکی ئەوڕۆ بە پارە و مەنسەب ناکڕا!
ئەو وەختی دوکانی تەسجیلات و کاسێت فرۆشتنێ لە هەولێرێ زۆر بوون، لە هەموانیش مەشهوورتر و باشتر هی برادەری زۆر نزیک و خۆشەویستم جیهانبەخش کۆیی و یەشاری کوڕی ڕەحمەتی مشکۆی و ڕەحمەتی عەدنان کەبابچی بوون. بە زۆری گۆرانیەکانی #حەسەن زیرەک# و #تایەر تۆفیق# و #حەمەجەزا# و فڕقەی مۆزیقەی سولەیمانیان لێدا.
ئەوەی زیاتر مێشک و هۆشی منی لۆ خۆی ڕاکێشا، کاسێتە نوێیەکەی فڕقەی مۆزیقەی سولەیمانی بوو کە پێش سارەکی 1976 تەسجیلیان کردبوو کۆمەرەکی خۆشی گۆرانیی کوردی بوون، زۆر باش تسجیل کرابوون بە سەدا و ستریۆ دوو خەتی تەسجیلکردن، ڕاست و چەپ کە تازە پەیدا ببوون!
دێتۆ بیرم، کە تڕومبێلە تازەکان، زۆربەیان مسەجەل و سەماعەی ستریۆیان تێدا بوو، گێدانی گۆرانیەکان لەناو ئەو تڕومبێلانە ئۆندە بەتام و خۆش بوو، هەر حەزتەکرد گێ بدەیێ، ئەمن کە گێم لەو گۆرانیانە ڕاگرت، پێم بە شتەکی زۆر باش و گەورە بوو، چونکە ئێکەم جار بوو فڕقەکی ئەوها باش و گەورە، بەرهەمەکی فەننی لەو مستەوایە خاسەتەن لەحن و مۆزیقادانان و تەوزیعکردن و تەسجیلکردن لە کوردستان بێتە بازاڕ و دوایێش لۆ تەلەڤزیۆنی دۆبلاج بکرێ!
ئێک لە باری خۆ زۆر موعجەب بووم بەو ئیشەیان و هەر فیکرمەکردۆ، باشە لەو هەموو مۆزیقارانەی هەولێرێ، ئەمە فڕقەکی ئەوهان لۆ پێ دروست ناکرێ؟ ئەو وەختی فڕقەی گچکۆکە زۆر بوون، وەکی فڕقەی (مەسرەح ڕیفی)، (نیشات مەدرەسی) (هونەری هەولێر) (هونەر و وێژەی کوردی) و هەندەکیتکە، بەران ئیشی گەورە بەس بە فڕقەی گەوراکرێ.
لە هەولێرێ لەگەر ڕەنجبەری برام، کە ئەو پێشی من خیندنی مۆزیقەی لە بەغدایێ تەواو کرد و کۆمەرەک برادەری مۆزیقار کە هەموو گەنج بووین، زۆربەی هێواران یەکدیمان دەدیت و پێکڕان لە بازاڕی پیاسەنەکرد و دوایێش ئەچووینە نادیی موەزەفین لەناو دری هەولێرێ، خواردنەکی زۆر باشیان هەبوو، لەوێ کۆنکاننەکرد و وەختەکی خۆشن ڕابوارد و لەسەر ژیان و مۆزیقە و دونیایێ موناقەشەمان دەکرد، بەران بەزۆری بەحس و مناقەشەن هەر لەسەر ئەوەی بوو؛ ئەمە چ بکەین و کو خۆ خڕکەینەوە و وەکی فڕقەی مۆزیقەی سولەیمانی، ئیشەکی هونەریی گەورە بکەین؟
خاسەتەن کە هەندەکن ئەخواردۆ، گەرمەبوین و قسەی گەورەنەکردن و ئێکدین تەشجیعەکرد. ڕۆژەک، دوو، سێ، هەتا دەهات مناقەشەکان گەرمتر و جدیترەبوون. هەموو ئەو مۆزیقارانەی دانیشتبوون، ئیستیعدادی خۆیان پیشان دا کە بە در و گیان موشارەکەی ئەو مەشڕووعە گەورەیبکەن و هەر کەسیش لە لای خۆی، کێناسی و عیلاقەی لەگەر کێ هەیە بیبینی، یا تەلیفۆنی لۆ بکا!
مۆزیقارەکانیش کە پێکڕانەچوونە نادی، ئەوانە بوون: بەندە، #ڕەنجبەر خۆشناو#، ڕەحمەتی #سەید ئەحمەد بەرزنجی#، حەمید مەجید، ڕەحمەتی #سیروان عومەر#، #لوقمان بەرزنجی#، #موحسین حەسەن#، ڕەحمەتی #جەلیل عەزیز#، #فوئاد محمەد#، ناو ناوەش #شێرزاد سەرسپی#، #شاکر سابیر ڕواندزی#. هەتا دەهات ئەمە لەسەر ئیشەکەی گەرمتر دەبووین و لە قسەی سەر مێزی ئەبوە ڕاستی و هەر کەسە بە قەدەر عیلاقە و وەختی ئیشی لۆ کرد. لەسەر ئەوە ئیتیفاقمان کرد، کە بەبێ فەڕق و جیاوازی، بەقوەت یا زەعیف، هەموو مۆزیقارەکانی شاری هەولێرێ لۆ ئیجتماعەکی فەننی دەعوەت بکەین و بەحسی ئەو مەشڕووعەیان لەگەر بکەین.
پاشماوەی هێشتا مایە...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە![1]