بەناوی قصيدة رائعة للسید نوری الکونە کوتری
ئەم شیعرانەشی لەسەر شێوەی ئاخاوتنی سەید نووری بەرزنجی داناوە.
لە خۆم بو مودیر لەو سلێمانی
مودیر تانەوی عەجەب نەزانی
لەم ترفيع عەدوو هەموو قەهر کرد
ڕغما لە ئەوان موقع لەخۆم برد
لەم سەنەی حالي زۆر جهد دەیکەم
لە موعەلیمی زۆر ظرف دەیبەم،
موتەوسیتە ارتقاء دەیکا،
سائر الوية زۆر غبظ دەیبا
وەقتا کە خۆمان لە خارج چوومان
لەو لیوا دلێم موفەتیش بوومان
خدمات جیدییەی ئەوان کردم
لاکن مەعاریف موقع لێ بردم
قسما باالله ئەمن زۆر مەحزوون
لەم تحويل اخر جدا غير مەمنوون
چونکە لەو بلاد من نییە تاقەت
لازم هەر مەشغول لە حەمد و تاعەت
طبع خۆم مائل لە کیف و حارب
لاکن في الظاهر تقي و مؤدب
من کە لەسەر خۆم دەیکەم عەمامە
لازم توزانی ئەو بۆ مەرامە
في الحقيقة خۆم سید بەرزنجی
اخلاق و اعمال خۆم زۆر برنجي
لەو عاصمة خۆ مشهور و معروف
زۆر استفادة دەیکەم لە ظروف
ئەو وەتەنیەکان مفلس و برسی
نای بەن مثل خۆم لە خۆیان کورسی
ئەوان حەز دەیکەن لە موشاغەبە
ارتقاء خۆیان چی موناسەبە!
چونکە نەزانن اصول ادارة
لە جمع ثروەت زۆر بێ مهارە!
نسیحەت دەیکەم خۆم بەئەوشیان
لازم منية ئەبن لە خۆیان
ئەو عزت نفس بلاء معیبە،
لە جمع ثروەت هەرشت مصيبة!
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=