ناونیشانی بابەت:لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی سی و هەشت
یەکەم مەعڕەزی ئالەتی مۆزیقەم لە هەولێرێ دروست کرد!
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
ئەمن ئەمزانی کە ئەو ئێشەی ئەمین عامی سەقافە و لاوان بە منی ڕاسپارد، ئیشەکی گەورە و مهیم و تاریخی بوو، ئی زەلامەکی نیە بەتەنێ، بەران لە عەینی وەقتیش، ئۆندە سیقەم بە خۆ هەبوو، ئۆندە عەشقی مۆسیقای کوردی بووم، ئەمزانی ئیشەکەم پێ دەکرێ.
ئەمن ئەمەویست پیشانی ئەو وەفدانە بدەم و لۆیان بسەلمینم کە کوردیش وەک و هەر قەومەکی دیکەی ئەو دنیایەی، خەرکی ئەسلی و قەدیمی ئەو مەنتیقەیە و، ساحیبی مۆزیقە و گۆرانی و ئالات و شایی، خاس بە خۆیتی، لەگەرەوەی کە مەعەلئەسەف، زۆر کەمی لەسەر مەوزوعەی نووسرایە.
ئێکەم جار چوومە ناو بازاڕی سەفاران، لەوێ چار تەپر (زەرب)م بەڕادان دان، کە ئەو وەختی لە فافۆنی دروستەکران، بەران بە حەجمی جودا، وەکی عائیلەی کەمانی هەتا کۆنترباسی! سێ چار دۆرو زۆڕنام کڕین کە لە چەند نەوعە داری دروست کرابوون، باڵەبانی گچکە، وەسەت، گەورە، ئەنواعی دووزەلە، گێم لێ ببوو، کە وەختی خۆی، کورد لە وەختی شەڕی ئیقاعەکی ئیستیعمال کردیە ناوی (تەپری سوواری یا دووتەپرە) بووە، دوو جۆتە ئیقاع بووینە و لەسەر ئەسپیاندایە و بە دوو داری لێیان دایە و بەو نەوعەی، ئەسپ سوارەکان حەماسەتیان برند بووە و باشتر شەڕیان کردیە، ئەویشم لە خانەقایەکی #کەرکووک#ێ پەیا کرد، هەرچەندی کردم نەیانفرۆشتمێ، بەران گۆتیان ئەتانی لەگەرەخۆت ببەی و کە ئیشت پێی نما، لۆمان بینۆ ئێرە، گۆتم زۆر مەمنوون.
شەش حەفت نەوعە دەفم کڕین! دوو سێ نەوعە تەنبووڕ و بلوور و شمشار و سەرو نێشینم، بە وەقت و پارەکی زۆر کم، قاعەکم پڕی ئالاتی مۆزیقای کوردی کرد! ئەمین عامی ئەمانە عاممەی سەقافە و شەباب، عەبدولغەفار ئەلسائیغ، لەگەر عزووی وەفدەکانی دەولەتی عەرەبی و عالەمی، ئەو مەعڕەزەیان (مەتحەفەیان) لە مەڕاسیمەکی پڕ بەپیستی، ئیفتیتاح کرد و تێیدا بەحسی فەن و سەقافەی ملەتی کوردی کرد و بە بە جورئەت کەلیمەی #کوردستان#ی تەلەفوز کرد، لە وەختەکی کە هەموو مەسئوولە کوردەکانیش، بەس پێیانەگۆت، مەنتیقەی حوکمی زاتی!
ڕۆژەک پاشی وی، لە قاعەی شەعب و لە حزوری ئەمین عام و وەفدەکان و جمهوورەکی زۆر، ئەمن محازەرەکم بە زمانی عەرەبی حازر کردبوو تەقدیمم کرد. هەنکەش نوسخەی ئەسلی ئەو محازەرەم مایە، کە تێیدا، بەحسی تاریخ و مەقام و ئالاتی مۆزیقای کوردیم کردوو، لۆ نووسینی ئەو بەحسەش، ئیستیفادەم لەو مەسدەرە کمانە کرد کە ئەو وەختی هەبوون! چونکە ئەو کەسا کە بحووسیان نووسیە و کیتابیان لەسەر مۆزیقای نووسیە، بەشی زۆری عەرەب بووینە و، زۆریان لەبەر زەغتی سیاسی و ترس و خۆپەرستی، تاریخیان بە عام شێواندیە و هەر چ شتەکی ملەتی کورد هەبووە، گۆڕیتیان و کردیتیانە عەرەبی، هەتا ئەو شتانەی لە کوردستانیان دیتتۆ، لەسەریان نەنووسیە کە لە کوردستانیان دیتتۆ.
ئالەتەکی وەکی نەیعوودی، کە لە دار گیزی دروستەکرێ، بە ڕای زۆر باحیسی عالەمی، دەرێن عوود لە مەنتیقە شاخاویەکان پەیا بووە! دەرێن سۆمەریەکانیش کە ئەسڵ کوردن ئالەتەکیان هەبووە، کە بە عوودی چووە! عەرەب لە سۆمەریەکان و ملەتەکانی ناو شاخانیان دزیە و بڕەک شتیان لێ گۆڕیە و کردیتیانە ئالەتەکی سڕفی عەرەبی، مەعەل عیلم ئێک دوو دەولەتی عەرەبیی گچکە نەبی، لەوانی دیکە دارگیزیان هەر شین نابی.
نەک هەر عوود، زۆر ئالەتی دکەی کوردیان کردتە عەرەبی و هەتا هەنکەش خەرک هەر پێی عەرەبیە! پاشی ئەو دوو شتە گەورەی ئەمن پێی هەستام، ڕۆژەک لە مەکتەبی ئەمین عامی تەلەفۆنیان لۆ کردم و گۆتیان، ئەمین عام ئیشی پێی، ئەمنیش چوومە کنی، ئەمنی تەکریم کرد و معاشی لۆ زیاد کردم و زۆر مەمنوون بوو، ئەمنیش کە تازە نەقلی مەرکەز شەبابی کرابووم، ئیستغلالی مەوقیفەکەم کرد و پێم گۆت، کە ئەمن بەتەمامە چەند دەورەکی ئالاتی مۆزیقەی غەربی بکەمۆ، بەران مەرکەز شەباب ئەو ئالەتانەی تێدا نیە، ئەویش گۆتی: باشە ئەو ئالەتانە لە #هەولێر#ێ وەدەستەکەون؟ ئەمنیش گۆتم نەخێر ئوستاز، ئەو ئالەتانە لە هەولێرێ پەیا نابن! گۆتی باشە ئەمن ئیفادی بەغدایێتەکەم و ئۆندە پارەت لە بن دەستی دانێم - نزانم چەند هەزار دینار بوو، بەران پارەکی گەلەک زۆر بوو - بەران نەک هەر لۆ مەرکەز شەبابی هەولێرێ، بەرکوو لۆ هەموو مەرکەز شەبابەکانی مەنتیقەی حوکمی زاتی بکڕە ئەمنیش گۆتم زۆر مەمنوون و بەسەر چاو کو ئەمرەکەی، ئەوهاکەم.
لۆ من ئەوە شتەکی گەلەک گەورە بوو! کە ئەمین عام ئەو سیقە زۆرەی بە من هەبوو کە ئەمن بە کەیفێ خۆ، چ ئالەتەکم بوێ، بتانم بکڕم! بەڕاستی ئەمن ئەودەمی، زۆر کەیفم بە خۆ هات کە عیلاقەکی باشم لەگەر ئەمین عامی پەیا کردبوو، ئەمگۆت، ئەگەر مەشڕووعی گەورەشم هەبی، ئەوە شەرمی لێ ناکەم و پێەرێم، بە سەیارەی دائیرەی و بە دوو سێ کەسان، سەفەری بەغدایێن کرد و ئەوەی لە ئۆرزدیباک هەبوو کڕیم: گیتار، باس گیتار، سنتی سایزەر، ئۆرغۆن، کەمانجە (ڤیۆلین)، پەنجا عوودیشم لە باشترین وەستای عوودی (محەمەد فازیل)ی کڕی، کە لە وەختی تەلەبایەتی لە بەغدایێ دەمناسی و ئەچوومە کنی عوودم لۆ دۆزانەکردن و تەجروباکرد. چەند جیهازی دەنگم کڕی کە ناوی مۆنتاربو بوو (ئیتالی بوو)، سەدای هەبوو، ستریۆش بوو، تازە ئیستیراد کرابوو! زۆر بە زەوق و کەیف خۆش گەڕامۆ هەولێرێ، ئۆندە ئالەتی مۆسیقاشم لەگەرە خۆ هیناوە! دوایێ هەمووی بەسەر مەرکەز شەبابەکانی کوردستان تەوزیع کران!
هێشتا حەرقەی دیکەمایە...[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!