کاروانسەرای شا عەباس، کە لە سەنتەری شاری #کرماشان# و نزیک #قەسری شیرین#ە لەسەر ڕووبەری 3600 مەتر چوارگۆشە درووستکراوە، بیناکە درێژییەکەی 60 مەتر و پانییەکەی 60 مەتر و بەرزییەکەی پێنج مەترە.
مێژووی ئەم کاروانسەرایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سەفەوییەکان.
لەڕابردوودا کاروانسەرای عەباسی شوێنێک بووە بۆ پشوودانی گەشتیاران و بازرگانان.
لە قەسری شیرین، وەرزی زستان زۆر ساردە و هاوین گەرمە، بۆیە کاروانسەراکە بە شێوەیەک دیزاین و درووستکراوە، کە لەگەڵ کەشوهەوای ئەم ناوچەیەدا بگونجێت، کە لە وەرزی زستاندا گەرم بێت و لە هاویندا فێنک بێت.
لە وەرزی زستاندا ڕێڕەوەکانی ناو کاروانسەراکە زۆر گەرمن، هەر بۆیەش شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودانی گەشتیاران لە وەرزی سەرمادا.
دەرگای چوونە ژوورەوەی کاروانسەرای عەباسی لە شێوەی هەشتگۆشەدایە، کە سەقفێکی قوببەیی هەیە، دوو سەکۆ دانراون لە هەردوو لای دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم بینایە. لە چوار لای حەوشەکەدا چوار پەنجەرە بە کەوانەی گۆشەوە لە دووری چەند مەترێک لە یەکترەوە دەبینرێن. لە کۆندا بۆ بەهێزکردنی بیناکە کەوانە بەکار دەهێنرا. ئەو ڕەنگینییە، کە لە درووستکردنی ئەم کەوانانەدا بەکار هاتووە، زۆر جوانە، بە جۆرێک، کە ئەم کەوانانە لەسەرەوەی سەقفەوە شێوەی قوببە و لە ناوەوە چوارگۆشەن و دەرچەی گەورە و کۆتایی بچووک و تەسکیان هەیە. [1]
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=