ئەمشەو جەژنی سەری ساڵە و
ڕۆژانی زوو.. تێپەڕیوە
هەر من تەنیام.. ژوورم ساردە..
دەست و پەنجەم هەڵوەریوە
***
لە وێرانەی دڵی منا..
کلوو کلوو بەفر ئەبارێ
بە پرچی برووسکەکانا..
باران نم نم دێتە خوارێ
***
ئاسمان ئەگری و
کۆشکەکانیش چراخانن
دڵم ئەگری و
شعرەکانم زایەڵەی لێک دابڕانن
***
نە ئاگردانێک شک ئەبەم..
نە هەمە پێکێکی گەرم
سەرما جەستەم ئەگرێتە کۆش..
سا خوایە داد بۆ کێ بەرم؟
شیعر بۆ گۆرانی. [1]
هۆنەر: #محەمەد عومەر عوسمان#
پەرتووکی: #لە غوربەتا#
وتنی: #کەمال محەمەد#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=574217&document=0001.mp3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی لە جەژنی سەری ساڵا بە دەنگی کەمال محەمەد=KTML_Link_External_End=