$ناونیشانی بابەت: زۆر خۆشحار بووم، کە هەولێرییەکم لە ڤیەننای دیتۆ!$
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
پاشەوەی لەسەر جادەی مۆزیقەم لێدا و چەند کوردەکم لێ پەیا بوون و ئەمنیان بردە ماری #کامەران عەبدولمەجید#ی گۆرانیبژ، حسم بە نەوعە خۆشحاریەکی کرد، کە ناسیاوەکی لە غەریبی ببینی و قسەی لەگەر بکەی و سیقەی پێ بکەی. بەحسی خۆی کرد کە لەمێژ نیە هاتتە نەمسای و گۆتی، ئەگەر لە جامیعەی مۆزیقەی قبوور بکرێ، ئەوە زۆر حەزی لێیە مۆزیقەی بخینی، ئەمنیش پێم گۆت، مەسەلەکەی بە جدی وەربگری و ئەو فرسەتەی لە دەستەخۆ نەدا.
لە منی پرسی و گۆتی: ئەدی ئەتوو بەتەمای چی؟
ئەمنیش گۆتم: ”ئەمن جارێ نزانم، هەمووی دوو سێ ڕۆژە هاتیمە.“
بەحسی ئەوەم لەگەر کرد کە ئەمن ڕەقەم تەلەفۆنی هەندەک ناسیاوم لەگەرە خۆ هینایە، بەران هەتا هەنکە نەمتانیە قسەیان لەگەر بکەم. گۆتی: کێناسی لە ڤیەننای؟
گۆتم: کاکە زیاد لادێیی
گۆتی: ڕەقەم تەلەفۆنیویت هەیە؟
ئەمنیش ڕەقەمەکەم دایێ و ئەویش تەلەفۆنی لۆ کرد، بەران هەروەکی پێشتر، مۆزیقەکی لێدا و بە ئەلمانی شتەکیەگۆت و قەپاتەبوو. کامەرانیش یەکسەر گۆتی ئەو مۆزیقە، یەعنی ڕەقەمەکە نمایە و قەپاتە. ئەوجا زانیم ئەو ڕەقەمانەی ئەمن هەمبوون قەدیمن و نماینە. کامەران حەزیەکرد مساعەدەم بکا و محاوەلەیەکرد هەرکووەکی بی، ڕەقەمی کاکە زیادم لۆ پەیا کا.
تەلەفۆنی لۆ دوو سێ برادەرێ خۆ کرد، زۆری پێنەچوو تەلەفۆنەکەی پەیا کرد و یەکسەر تەلەفۆنی لۆ کرد، بەس دیار بوو هەر مەشغوول بوو. بەران کامەران هەر لێی نەگەڕا، هەتا حاسری کرد و سەماعەکەی وەمن داوە و بە هێواشی بە منی گۆت: ها ئەوە برادەرەکەتە، قسەی لەگەر بکە وەڵا ئەمنیش زوو گۆتم: هەلۆ... لادێیی کووی؟
جوابی داوە و گۆتی: باشم.. کێ قسانەکا؟
گۆتم: ئەمنم.. نامناسی؟
گۆتی: ئەتوو کێی؟
گۆتم: ”ئەمن مۆزیقارم
هەر نەیزانی کێمە و ئەمنیش حەزم نەکرد، زۆر درێژەی بدەمێ و پێم گۆت کە کێمە و حەزیەکرد بزانی ئەمن لە کێمە و، ئەمنیش ڕەقەمی غورفە و عینوانی ئوتێلەکەم دایێ و گۆتی: هەنکە درەنگە، بەس ئەمن سبەینێ دێمە کنت، سەلام لەو برادەرەش بکە، خواحافیز.
زۆر سوپاسی کامەرانم کرد و ویستم بچمۆ ئوتێلی، بەران لێنەگەڕا، گۆتی کامیل برنج و مەرەگەکی خۆشی لێنایە و نانی بخۆ ئەوجا بڕۆ.
ئەمنیش چەند ڕۆژەک بوو برنج و مەرەگەم نەخواردبوو، لۆیێ مامەوە و نانم لەگەر خواردن و جارەکی دی سوپاسم کردن و (کامیل)یش لەگەرم هات و لۆی شەرح کردم کە کوو بچمۆ ئوتێلی، بەڕێی کردم ئەوجا گەڕاوە مارێ و ئەمنیش بە قیتاری بن عاردی چومۆ ئوتێلی. سعات لۆ 12 دەهات و ئەمن زۆر بە کڕی هاتمە غورفەی، دیتم جاسم نوستیە، ئەمنیش خۆم گۆڕی و نوستم.
سبەینێ زوو جاسم لە خەوێ هەستا و ئەمنیشی واگا هینا، لە درێ خۆم گۆت، قەیدی ناکا زۆرت نمایە لە گەرە من. چووین نانی سبەینانن خوارد و جاسم دەیەویست ئەمن لەگەری بچمە محەتەی قیتاری هەتا بیتاقەی سەفەری چیکۆسلۆڤاکیای بکڕی. ئەمنیش پێم گۆت کە نتانم چونکە برادەرەکی قەدیمم دێتە ئوتێلی و سەرم لێدا. بەس پێم گۆت ئەگەر سەبر بگری کە ئەو برادەرە هات وێکڕانەچینە محەتەی قیتاری و لۆتەپرسین کەنگی قیتار هەیە؟
بەرام جاسم ئینتیزاری نەکرد و بەتەنێ چووە محەتەی قیتاری. پاش سعاتەکی هاتۆ و گۆتی پێم گۆتن کە دەمهەوێ بچمە چیکۆسلۆڤاکیای، بەران زۆر سوئالیان لێ کردم ئەمنیش تێنەگەیشتم چیانەویست!
گۆتم: پارەی نەمساویت هەیە (شلینگ)؟”
گۆتی: لۆ بە دۆلار نابی، ئەدی نارێن دۆلار عوملەکی عالەمیە؟
گۆتم: لە دائیرەی ڕسمیی هەموو دنیایێ، تەعامول بەس بە عوملەی خۆکەن، بەران لە بازاڕی هەندەک دوکان دۆلاری قبوورەکەن. سەروەختەکی ئێکەک لە دەرکەی دا، دەرکەم کردۆ دێتم کاکە زیاد لادێییە.
زۆر بە گەرمی بەخێراتنی کردم و گۆتی: ”ڤیەننات ڕۆناک کردۆ گەرەک بەخێراتی.“ جاسمیشم تەقدیم کرد و حەقایەتەکەم لۆ کرد، هەتا برێی بە دیتنی کاکە زیادی موڕتاح و خۆشحار بووم. یەکسەر گۆتی: ”ئێکەم شت، ئەو ئوتێلە گرانە و ئەچین ژۆرەکت لە داخلی تەلەبەی لۆگرم.“
ئەمنیش گۆتم: ”خێرتەگاتێ بێزەحمەت، ئیشی ئەو برادەرەی با لەکۆر کەینۆ ئەوجا ئیشی من.“
هەر سێک وێکڕان، چووینە محەتەی قیتاری و کاکە زیاد بە زمانی ئەڵمانی قسەی کرد و بیتاقە و میتاقەی لۆ کڕی و هەموو شتی بە باشی لۆ شەرح کرد کە عەینی ڕۆژی، سعات هەشتی ئێوارێ، قیتار حەرەکەیەکا و جێی و ڕەقەمی ڕەسیفەکەشی پیشانی جاسمی دا و بە جاسمم گۆت، ئەگەر ئێوارێ ئێکدین نەدیتۆ، ئەوە خواحافیز و خوات لەگەر، بە ساغی بگەڕێیۆ ناو کەسوکارێ خۆ.
جاسم زۆر مەمنوون بوو دەستی بە گریانێ کرد. زۆر زگم پێ سووتا، بەران ئەمە ڕێمان ئێک نەبوو، دەبایە هەرکەسە و بچتە ڕێی خۆی.
مهیم، ئەمن زەمیری خۆم موڕتاح کرد، سێ قات جوابی چاکەی برای جاسمم داوە کە لە مەتاڕی بەغدایێ گۆتی، کە ئەمن لەگەر فڕقەی وانم - برای جاسمی عزوی فڕقەی ئینشادی ئیزاعەی بەغدایێ بوو، لە مەعهەدی مۆزیقەی لە بەغدایێ، تەلەبە بوو لەگەرە من، بە سودفە عەینی ڕۆژ و عەینی سعات، لە مەتاڕی بەغدایێ سەفەریانەکرد لۆ ئەسینای (عاسیمەی یۆنان)، لۆ تەسجیلکردنی سەلامی جمهووری نوێی عیڕاق - ئەوجا لێگەڕان عوودەکەی لەگەرەخۆ ببەم. بەران ئێکەکی دکە با، هەر لە مەتاڕی خۆی لێ شاردۆ و ئیهمالیەکرد.
لەگەر کاکە زیادی چووینە ئەو مەنتیقەی داخیلیی تەلەبانی لێ بوو، گۆتی، هاوینانەکەنە ئوتیل و لە چاو ئوتێلەکانی دکەش زۆر هەرزانە! لەوێ غورفەکی لۆ وەرگرتم ئێک مانگ بە 65 دۆلاری، ئۆتێلەکەی ئەمە لێی بووین، شەوی بە 10 دۆلاری بوو. دوایێ چووینە ناو شاری پیاسەن کرد و نانن خوارد و پاشان گۆتی: لەمێژە کیژی جوانت نەدیتینە، ئەتبەمە قاوەخانەکی پڕ کیژی جوان
گۆتم: لۆ نا؟ با هەندەک چاوان بگێڕین.
چووینە قاوەخانەکی، نێزیک ئەو جێیەی مۆزیقەم لێدا و دەمەکی خۆش دانیشتین. لە درێ خۆم گۆت، تازە گەیشتمە ئێکەکی کە پێشترمەناسی و کوڕەکی مسەقەف و باشە و مۆزیقەم لۆ لێدایە، دەمەکە لە نەمسایە و شارەزایە و زمانی ئەڵمانییشی زۆر باشە و #هەولێر#ییشە! کاکە زیاد ئەمنی بەڕێ کرد لۆ ئوتێلی و گۆتی: سبەینێ دێمە ئوتێلی و دەبی پێش سعات 12 نیوڕانێ، ژۆرەکەی چۆل کەی
گۆتم: باشە، زۆر مەمنوونتم، سبەینێ ئینتیزارتەکەم.
خواحافیزیمان لێک کرد و ئەو چۆوە مارێ و ئەمنیش چوومۆ ئوتێلی.
هێشتا پاشماوەی مایە...[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=