شێخ حەسەنی هەشەزينی
لە ڕيسالە مونجيەی شيخ مارفی ڕيشەلانی دا
شيخ مەحمودی کليسە و هەردوو کوڕی (شێخ حسينی قازانقايە و شێخ حەسەنی هەشەزينی)
حەسەن کە لە حسێن بچووکتر بوو، زانا و پیاوچاک و زیندووکەرەوەی سوننەت بوو. لە ماڵ و لە سەفەرەکانیدا و لە سوننەت و نوێژی جەماعەتی نەفەوتاوە. چەند ساڵێک بەر لە مردنی، لە براکەی جیا دەبێتەوە و ڕوو دەکاتە گوندی هەشەزین کە بەشێک بوو لە کڵێسە، لەوێش نیشتەجێ دەبی و مزگەوت و قوتابخانەیە دادەمەزرێنێت. کارێزێک درووست دەکات لە تەنیشت گوندی ئاماژەپێکراو دوو ئاش دەکڕێت و لە نزیک ماڵەکەی خۆی باخێک درووست دەکات.
جوانییەکی زۆر گەشاوەی هەبوو و بە زمانێکی شیرین قسەی دەکرد. لەگەڵ بێگانە دڵکراوە بوو و لەگەڵ خزمانیش هەمووکات بە کەیف و خۆشییەوە هەڵسوکەوتی دەکرد. زۆربەی کات سەرقاڵی خوێندنەوە و لەبەرکردنی قورئان بوو هەندێک جاریش نووسین و لێکۆڵینەوەی دەکرد.
دوای ڕۆشنکردنەوەی چرای گوندی هەشەزین بە تاعەت و فێرکردن و میوانداری و شەرەف لەنێو خەڵکدا، لە ساڵی 1234 کۆچی لە گوندی هەشەزین ماڵ ئاوایی لە ژیان دەکات. گۆڕەکەی لەگەڵ گۆڕی محەمەدی کوڕی و سێ خزمیتری لەوێیە. چوار کوڕ لێ بەجێماوە: (عەبدولقادر و محەمەد ئەحمەد و عەبدولعەزيز )محەمەد لەگەڵ باوکیدا باسیان لێوەکرا، هەروەها ئەحمەد و عەبدولعەزیز. عەبدولعەزیز هەر بە گەنجێتی کۆچی دوایی کردووە و عەبدولقادر دەبێتە جێگری باوکی.
. ( شيخ حەسەن)لە خوار گوندی هەشەزین ئاش و جۆگەیەکی درووستکرد و باخی هەشەزین کە لە سەرووی ئاشە کۆنەکەیە و سەرەتا دەچێتە ناو ئاشەکەوە. لە خوار چەمەکە و لەسەرەوەی ئاشەکە باخەمیوەی
دەست نەمامی ئەوە کە هەموو جۆرە میوەیەکی هەیە
- لە ساڵی 1233 کۆچی (شيخ حسين ) گوندی کڵێسەی بە وجە التسمیە خۆی ناوە. لەلايەن حەسەن پاشا، کوڕی خوالیخۆشبوو میری میران، والی ناوچەی بابان عەبدوڕڕەحمان پاشای خوالیخۆشبوو، جارێکی تر گوندی قازان قایەی، هەروەک سەرەتا چۆن هیی باپیرە گەورەی شێخ ئیسماعیل بوو، لەگەڵ کەرتە و سیوارغول دایبە حسێن .
تيبينی /
کەرتەوسيوار غول / ياسايەکبوە تايبەت بەزەويو زار لەلايەن پاشا يان مير يان والی و حاکمە کانەوە دەرکراوە بەپێ ی ئەوياسايە هەريەک لەو خاوەن دسەلاتانە هەر برياريکيان دابئ لەسەر زەویو زار هەرخۆی بۆی هەبووە ئەوبريارە هەلبووە شينتەوە.
- هەشەزينی لەو کاتەدا بەشيک بووە لە کليسە و قازانقايە .
- سوپاسی جەنابی کاک شيخ ستار شيخ عەبدوللە دەکەم بۆئەو بەڵگە ميژوييە.
- سوپاسی برای خۆشەويستم ئوستاز تارق يار ئەحمەدی دەکەم لەتەهران کەبۆی تەرجەمە کردوم. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=