مۆری شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ حەسەنی هەشەزينی (شێخ قادری چل فەقێ)
زۆر سوپاسی برای خۆشەويستم (کاکە هەردی شيخ ئیسماعيل) دەکەم کەئەم کەنزە پڕبەهايەی بۆناردم ،
- مۆر و نووسینی شيخ عەبدولقادر کوڕی شيخ حەسەن هەشەزینی
بەسەر شەجەرەی بنەماڵە ی ساداتی ڕەشەکانی پیر خدری شاهۆلە ناوچەی شارباژێر، کە شەجەرەکە نزیکەی 80 مۆری پێوەیە ساڵی نووسینەوەی شەجەرەکە (1240 کۆچی-1824ز )یە ، یەکێک لە مۆرەکان ( مۆری ) شيخ عەبدولقادرە کە لە نووسینەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە شەجەرەی ساداتی ڕەشەکانی ، شەجەرەیەکی پیرۆزە و گومان و کێشەی هیچ تێدا نییە کە بەم جۆرە نووسویەتی
(هذه شجرة مبارکة صحيحة لاريب فيها وانا الحقير السيد عەبدولقادر البرزنجي ابن سيد حسن الهشزيني)،
- شيخ عەبدولقادر لەگەڵ ئەوەی جئ نيشينی باوکی بووە کەسايەتی يەکی ناسراوی کوردستان و ناوسادات بووە يەکيک بووە لەزانا کانی سەردەمی خۆی مەدرەسەی ئاينی و تەکيەی بووە و ئيرشادی کردووە هەروەها بۆدلنيابوون و ساخکردنەوی نەسەبی سادات پرس و ڕاويژی پيکراوە شارەزايی يەکی زۆرباشی بووە لەو بوارەدا. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=