لە ساڵی 1971 لە شاری #بانە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بۆ ماوەی 16 ساڵ کاری شانۆیی کردووە لە بوارەکانی دەرهێنان و نووسینی شانۆنامەو ڕۆڵ بینین و بەرهەمە شانۆییەکانی چەندین خەڵاتی لێکەوتەوە. لە کۆتایی ساڵی 2000 بۆ جاری یەکەم فیلمێکی #یەلماز گۆنای# دەرهێنەری سینەمایی باکووری کوردستان بینی و گرنگی سینەمای بۆ دەرکەوتووە وەک ئەوەی خۆی باسی لێوە دەکات. یەکەم فیلمی خۆی بەناوی (ژانی دابرِانی ئەبەدی) لە ساڵی 2005 بەرهەم دەهێنێت، کە باس لە کۆچی لاوان بۆ هەندەران و کیمیابارانی #هەڵەبجە# و لوغم لە کوردستان و تیرۆر دەکات، ئەم فیلمە توانی بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵ و شوێن بەشدار بێت. دواتر کوورتە فیلمی (هاوار) ی لەبارەی کوشتنی ئافرەتان بەرهەهێنانەوە کە توانی چەندین برِوانامەی شانازی لە ئێران و دەرەوە بەدەست بێنێت و لە چەندین کەناڵی بەرچاو نمایش بکرێت. دواتر کوورتە فیلمی (ساتە مەزادکراوەکان) ی بەرهەمهێناوە، بەڵام تا ئێستا ئەم فیلمە نەیتوانیووە مۆڵەتی نمایش کردن وەربگرێت. دواتر دەرهێنەر کوورتە فیلمی (تیرۆرستێک دادەبەزێت) و کوورتە فیلمی (سەمای ڕەنگەکان) و کوورتە فیلمی (سەتەلایت) بەرهەمهێناوە کە کۆمەڵێک بەرهەمن لە هەرێمی کوردستان بەرهەم هاتوونە و لە چەندین فیستیڤاڵ بەشداریان کردووە. لە دوای ئەزموونی ئەو هەموو کوورتە فیلمە دەرهێنەر جارێکی دیکە کاری لەسەر فیلمی درێژ کردەوە بە فیلمی سینەمایی (کۆتایی جەنگ) لە هەرێمی کوردستان کە ماوەکەی 100 خولەکە، ئەم فیلمە توانی کامێرایەک بۆ زەبیحی وەک خەڵات بێنێتەوە. دواتر فیلمی سینەمایی (ڕۆژی دوایی) بەرهەمهێنا کە باس لە خۆسووتاندنی ئافرەتان لە کۆمەڵگەی کوردی دەکات، ئەم فیلمەشی تا ئێستا مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی پێنەداروە. پاشان فیلمی سینەمایی (وڵاتی ئەفسانە) ی بەرهەمهێنا کە باس لە دادگایی سەدام دەکات. دەرهێنەر خولێکی یەک ساڵی لە ئەنجوومەنی سینەمایی گەنجانی ئێران بینیووە و تەواوی فیلمەکانی بەرهەمی خۆیەتی و دوو جار ماڵی خۆی فرۆشتووە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکانی.
ئێوارەی ڕۆژی #07-12-2018# بەڕووداوێکی گوماناوی هاتوچۆ لەگەڵ #کەیوان زەبیحی# برای گیانیان لەدەستدا.