ناوی تەواوی (شێرزاد عەبدولڕەحمان مامە) یە، لە عەشیرەتی نانەکەلییە، ساڵی 1958 لە گەڕەکی (#تەیراوە#) ی شاری #هەولێر# لە دایک بووە.
ساڵی 1970 لە ڕادیۆی کوردی بەغدا بە گۆرانی (دۆستە دۆستە) چووە نێو هونەر و موزیک، پاشان چەندین گۆرانی دیکەی بڵاوکرایەوە و ناوبانگی دەرکرد، ساڵی 1972 لە ئاهەنگێکی هۆڵی گەل لە هەولێر یەکەم سروودی نیشتمانیی پێشکەش کردووە.
گۆرانیی لیمۆ هەی لیمۆ یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی ئەم.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2836/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=شێرزاد عەبدولڕەحمان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2836/0002.JPG=KTML_Photo_End=
شێرزاد لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی 20، لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بۆ شەڕی قادسیە و بەعسی دەنووسی. دەیان ڕاپۆرت و وتاری بە شانوباهوی #سەددام حسێن#دا نووسیوە.(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
شێرزاد عەبدولڕەحمان ساڵی 1984 لەگەڵ هونەرمەندی بواری شانۆ جیهان ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەن 6 منداڵە 3 کوڕ و 3 کچ، بە ناوەکانی (ئیڤان - شیڤان - سۆنیا - ئالان - سۆلین - وارڤان)، جیهان ئەحمەد خوشکی هونەرمەندان (#جەلال بەیار# و جەمال دیلان) ە.
شێرزاد پاش ڕاپەڕین پەیوەندیی کرد بە دەزگای ڕاگەیاندنی پارتییەوە و ماوەیەکی زۆر لە خزمەتی دەزگاکانی گوڵان و خەباتدا بوو. کە نەخۆشیش کەوت لەلایەن پارتییەوە بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوەی کوردستان کرا.
شێرزاد کۆمەڵێک کتێبی لەسەر ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و ئەدەبی بەچاپگەیاندووە.(بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە شێرزاد زۆر پەشیمان بووە لەو سروود و نووسینانەی کە بۆ شەڕی قادسیە و بەعس کردوویەتی، بەڵام هەرگیز بە نووسین ئەو پەشیمانییەی بڵاونەکردووەتەوە.
لە ڕێکەوتی #08-07-2020# بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەن لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.