یەکێک لە شاعێران و نووسەرانی ناودار و پێشەنگی #کرماشان#ە کە بە زاراوەی کەلهوڕی گەلێک هەڵبەستی نەمر و بەتایبەت غەزەلی داناوە. لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە بە بۆنەی پێداگریی ناوبراو لە خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی ئازار و ئەشکەنجی دیوە و پێش بە چاپ و بڵاوە بوونەوەی بەرهەمەکانی گیراوە.
پەرتۆ کرماشانی لە دامەزراندنی بەرەی یەکگرتووی کورددا لە تاران ڕۆڵی گرینگی گێڕاوە.
هەڵبەستی بەناوبانگی ئەرمەنی بەرهەمی پەرتەو کرماشانییە، کە لەلایەن زۆریەک لە گۆرانیبێژان بەتایبەت حەمید حەمیدییەوە کراوەتە بە گۆرانی:
ئاوارەگەێ بێچارەگەێ بێخانمانم ئەرمەنی
ماڵد نیەزانم ها لە کوو، ڕووح و ڕەوانم ئەرمەنی
شیرن زوانم ئەرمەنی، دەردت وەگیانم ئەرمەنی
ترسم وەگەردم تا نەکەی، بۊشی بچوو، دەر وانەکەی
ئمجا م دی دیوانەگەێ، ئاگر وەگیانم ئەرمەنی
ت باو موسڵمانی بکە، لەی گەورە مێمانی بکە
هەرچی کە خوەد زانی بکە، م ناتەوانم ئەرمەنی
بێخوەد ئەڕا ترسی؟ خوەمم، قورسە دەمم، خاترجەمم
مانگەشەوە، سایەێ خوەمە ها شان وەشانم ئەرمەنی
نەۊش ئەوقەرە چشتی نییە، دەر واکە بارم کەفتییە
هەر یەی چکە نەزری بکە، تەڕ بوو زوانم ئەرمەنی
ئەر یەی کەسی لە دشمەنی پرسییە لە کوورە سەنی
وەگیان هەرچی کافرە، ئۆشم نیەزانم ئەرمەنی
لە خوەسە ئاگر گردمە، ڕێ ماڵدان گوم کردمە
ئەر مردمیشم مردمە، مشتی سوخانم ئەرمەنی
پشتم لە بار دەرد و خەم شکیا نیەزانم چە بکەم
دەردم یەسە لە ماڵ خوەم بێخانمانم ئەرمەنی
ڕووژ و شەوم جوور یەکە، دەر واکە نەومیدم نەکە
ئاخر وە ناشەڕ تازە م جایەڵ جوانم ئەرمەنی
دەر واکە زۊتر پەرتەوە، مێمانەگەێ ئاخر شەوە
یەی شۊشە لەو بەد مەسەوە، پڕ کە بزانم ئەرمەنی
لە ڕێکەوتی #25-01-2022# بە نەخۆشی لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کردووە.
[1]