- چەتەکانی داعش شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11:30 بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردەسەر خاڵی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبیج لە گوندی دەندەنێ کە دەکەوێتە باکوری شاری منبیج، ئەو هێرشە لەلایەن شەڕڤانان وەڵام درایەوەو شەڕوپێکدادان ڕوویدا، لە ئەنجامدا دوو چەتەی داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێکی دۆشکە لەسەرو ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندرا.
- فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چەمچەماڵ گردبوونەوە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و دەڵێن "ئەگەر حکومەتی هەرێم داوکانمان جێبەجێ نەکات، پەنا دەبەینە بەر حکومەتی ناوەند".
- سەرۆکی لیژنەی بەدواداچون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لەحکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات، بەبەڵگەوە وەڵامی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز دەدەنەوە کە تێیدا هێزەکانی پێشمەرگەی تۆمەتبارکردووە بەوەی، بەدەرکردنی خەڵکی عەرەب ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیان فراوانتر کردووە.
- ئەندامێکی بۆردی دەزگای ستاندەر ئاشکرایدەکات، بەرپرسانی ئاسایشی هەولێر لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە ڕێگەیان نەداوە، کۆنفراسێک بۆ هەر پێنج لایەنە سیاسییەکە ئەنجامبدرێت، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێریش ڕەتیدەکاتەوە ڕێگرییان لە ئەنجامدانی کۆنفراسەکە کردبێت.
- شەوی ڕابردوو خۆکوژێکی داعش لەگوندی ماشی خۆی تەقاندەوە کە 27 کیلۆمەتر لە باشوری مەنبەج دوورە و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج-دایه و لەئەنجامدا زیاتر لە 10 کەسی مەدەنی گیانیان لە دەستداوه و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون".
- پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ زیاتر لە 55 ئەندامی دەبەپەو هەدەپەی دەستگیرکرد کە لەنێوانیاندا هاوسەرۆکی شار و ناوچەکانی ئامەد هەن.
- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوژرانی بەرپرسێکی ئاکەپە لەناوچەی لیجەی ئامەد ڕاگەیاند.