مێژوی خوێندن لە شاری #کۆيە#
کۆيە شارێکی دێرينی کوردستانە، هەزاران ساڵ بەرلەزايين ژيار و ژيانی تێدابووە، هەربۆيە توێژينەوە لەبواری خوێندن لەسەر شاری کۆيە زۆر هەڵدەگرێت و ناکرێت شارستانيەتێک بەبێ خوێندن بونياتنرابێ و لەناوچەيەک خۆی قووت کردبێتەوە، بەهۆی کەمی سەرچاوە خۆدەبوريين لەمێژوی بەرلەزايين و سەدەکانی ناوەڕاست و لە نيوەی دووەمی سەدەی نۆزدەيەمەوە لەبواری خوێندن لەشاری کۆيە دەدوێين.
شاری کۆيە لەنێوان ساڵانی(1843-1918) ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی عوسمانيەکاتدا بووە، خوێندن لەوسەروبەندەدا لەبارودۆخێکی ناهەمواردا بووە لەنيوەی يەکەمی سەدەی نۆزدەيەم(1800-1850)لە سەد ماڵدا خوێندەوارێکت دەست ناکەوت بۆ خوێندنەوەی کاغەزێک يان نامەيەک، مەلا و ئاغاکانيش نەياندەويست(قوتابخانە)ی حکومەت بکرێتەوە، بۆيە مناڵان يان لە(سوختەخانان) يان(حوجرەکان)ی مزگەوت دەيانخوێند، يان بەناچاری دەکرانە(شاگرد)ی دوکانەکان لەبازاڕدا، لەبەر ئەمە هيچ(مەئمور)ێک لەکۆيە لە کۆييان پەيدا نەبوو، نە قايمقام و نە ئەفسەر و نەسەرۆکی جەندرمە بەزۆری تورکمانی پردێ و #کەرکووک# يان عەرەب بوون کەمێکيان نەبێت کوردی شاری(#سلێمانی#)بوون.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153176/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=مێژووی خوێندن لە شاری کۆیە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153176/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا(کۆيە) مەڵبەندێکی ديار و بەئاگای کوردستان بوو لەبواری خوێندنی ئاينی شوێنی بەرچاو و لەپێشی شارانی تری هەبوو، بەجۆرێک دەوترا(بۆ خوێندنی ئاينی هاوينان #شنۆ#، زستانان کۆ)، لەنێوان ساڵانی(1875-1900)ی کۆتايی سەدەی نۆزدەيەم و سەرەتای سەدەی بيستەم کۆيە(1) يەک مزگەوتی گەورە و(10) دە مزگەوتی بچوک و(3)سێ تەکيەی لێ بووە لەهەموو کوردستان دوو مزگەوت پێيان وتراوە مزگەوتی گەورە يەک(مزگەوتی کاکە ئەحمەدی شێخ) لەسلێمانی و مزگەوتی(حاجی بەکراغای حەوێزی) لەکۆيە، هەر ئەمەش وايکردووه کە کۆيە(6)شەش(سوختەخانە) و(3)سێ(مەدرەسەی عيلمی) فەقێيايەتی تێدابووە و سوختەوفەقێی لەرۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هاتووە، بەڵام عوسمانيەکان لەفەرمانگەی(تاپۆ و ڕێژە) پارەی وەقفی مزگەوتەکانيشيان کۆکردەوە و فەرمانبەريان بۆدانا، ناچار(مەلا و فەقێ) بەکولەمەرگی خەڵک بەخێوی کردن.
ساڵی(1880) حکومەتی عوسمانی لەشارەکانی(بەغدا و موسل و کەرکووک وسلێمانی) قوتابخانەی کردەوە، ساڵی(1881) لەشاری کۆيەش قوتابخانەی کردەوە لە خانووی(خورشيد ئەفەندی) لەگەرەکی(بەفريقەندی)،ساڵی(1908) گواسترايەوە خانووی(بلديە)ی بەرامبەر(مزگەوتی گەورەی کۆيە)، لەئاهەنگی کردنەوەيدا(مەلا عەبدوڵلای جەليزادە) وتارێکی داوە، ئه و کات تابلۆی خوێندنگەکە لەديواری خوێندنگەکە لەسەر بەردێک نوسرابوو(ئيتحاد و تەرەقی مەدرەسەسی) وانە تێيدا بەزمانی(تورک)ی خوێنراوە و(مەعروف ئەفەندی) خەڵکی شاری(سلێمانی) بووە، وانەی وتۆتەوە، بەڵام لە نێوەندی ساڵانی(1881-1913) خوێندن لەشاری کۆيە بە پچڕ پچڕی کراوەتەوە، لەسەردەمی(سوڵتان ڕەشادی عوسمانی) لەساڵی(1913) لەگەرەکی(بەفريقەندی) لە(کەونەخان يان خانی گەورە يان خانی عيسا ئاغا) بينای قوتابخانەيەکيان لەشاری کۆيە دامەزراند پارەی حکومەت بەشی نەکرد بۆ تەواوکردنی بۆيە ليژنەيەک لەخەڵکی شاری کۆيە پێکهات بەسەرۆکايەتی(مەلا محەمەدی کۆيی-#مەلای گەورە#) بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری و ساڵی(1914) بينای قوتابخانەکەيان تەواوکرد و ناونرا(مەدرەسەی تەعالی کويسنجەق) بەڵام ساڵی(1914) جەنگی جيهانی يەکەم هەڵگيرسا و بووە هۆی دواکەوتنی خوێندن لەشاری کۆيە، تاوەکو لەدوای جەنگەکە(1914-1918) و هاتنی ئينگليزەکان بۆ کۆيە لەساڵی خوێندنی(1920-1921) خوێندن لەبينا تازەکە کرايەوە و مامۆستا(مەلا ڕەسولی مەلا مەحمودی بێتوشی، ناسراو بە مەنفی شاعير) بووە يەکەم بەرێوەبەری قوتابخانەکە و قوتابخانەکە ناونرا(قوتابخانەی ئولای کۆيسنجەق)، دوای ساڵێک مامۆستا ڕەسوڵ کۆچی دوايی دەکات و لەساڵی خوێندنی(1921-1922) مامۆستا(عەبدولرەحمان شەرەفی کوڕی مەلا عەبدوڵلای نازەنينی) دەبێتە بەرێوەبەر تاوەکو ساڵی خوێندنی(1935-1936).
لەساڵی خوێندنی(1923-1924) بۆ يەکەمجار لەمێژوی کوردستانی باشور(نەجيبەخانی کچی مەلامحەمەدی کۆيی-مەلای گەورە) شانبەشانی کوڕان دەچێتە بەرخوێندن لەشاری کۆيە، دەبێتە يەکەم کچ لەحکومەتی نوێی عێراق لەقوتابخانەی حکومی بخوێنێ لەگەڵ کوڕان،هەر لەساڵی خوێندنی(1923-1924) بۆ يەکەمجار قوتابيانی شاری کۆيە جل و بەرگی(کەشافە)يان پۆشی، هەر له و ساڵی خوێندنە لەشاری کۆيە پۆلی(شەشەم) کرايەوه.
دووەم قوتابخانە لەشاری کۆيە کرابێتەوە دوای قوتابخانەی ئولای کۆيسنجەق قوتابخانەی(سانيە) بووە لەگەرەکی(قەڵات) لە(1/10/1933) بەرێوەبەرەکەی(عەبدوڵلا سامی) بووە، دواتر بووە بە قوتابخانەی(زانست).
هەر لەساڵی(1933) بۆيەکەمجار لە#مێژوی کۆيە# قوتابخانەی کچان لەشاری کۆيە کرايەوە(فەزيلەی سالح زەکی) کچە قازی شاری کۆيە بووە، يەکەم بەرێوەبەری بووە، لەخانوی(عەبدولرەحمان شەرەف) لەنزيک مزگەوتی گەورەی کۆيە لەگەرەکی(بەفريقەندی) بووە، پاش چەند ساڵێک دەگوازرێتەوە گەرەکی(بايزئاغا)ی دەکرێتە قوتابخانەی(کۆيسنجەقی کچان).
خوێندنگەی ناوەندی لە(6/11/1937) لەخوێندنگەی کۆيەی ئولا کرايەوە و ساڵی خوێندنی(1937-1938)تەنها پۆلی يەکەمی هەبووە و لەبينايەی کۆيەی يەکەم بووە و مامۆستا(عەلی موزەفەر) بەوەکاڵەت کراوە بە بەرێوەبەری، ساڵی دووەم(1938-1939) گواستراوەتەوە گەرەکی(قەڵات) لەخانووی(سلێمانی حاجی عەبدولرەحيم) بووە، پاش ماوەيەک لەساڵی(1943) دەگواسترێتەوە(حەسار)ێک لە نزيک زەوييە ميری و گۆڕستانی عەرەبيان تادواجار بردراوەتەوە گەرەکی قەڵاتێ و قوتابخانەی زانست.
ساڵی(1953) قوتابخانەيەکيتری سەرەتايی لەشاری کۆيە-گەرەکی هەواوان کرايەوە بەناوی(قادريە) دواتر بووە حاجی قادری کۆيی يەکەم بەرێوەبەری مامۆستا عەبدولمەجيد نورەدين بوو.
هەرچەندە لەساڵی خوێندنی(1927-1928)خوێندنی ئێواران لەقوتابخانەی ئولای يەکەمی کۆيە کرايەوە و مامۆستا عەبدولخالق ئەفەندی و عومەر ئەمين #هەولێر#ی بەسەرپەرشتی مامۆستا عەبدولرەحمان شەرەف وانەبێژبوون، لەنێو ساڵانی سيەکانی سەدەی ڕابردووش هەمان حاڵەت ڕِوويدايەوە بەلام لەچوارچێوەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و داواکاری کاسبکارانی شاری کۆيە بووە بۆ فێربوونی خوێندنەوە و نوسين و فەرمی نەبووە، بەفەرمی لە(19-10-1955) خوێندنی ئێواران بەفەرمی وەک پاشکۆی خوێندنگەی ئولای يەکەم کرايەوە و مامۆستا(جەلال حەوێز) بەرێوەی دەبرد بەناوی(قوتابخانەی کۆيسنجەقی ئێواران-مسائی)، لە(31/10/1959) دەبێتە قوتابخانەی(قەنديلی ئێواران) و لە(7/11/1959) قوتابخانەی قەنديلی ئێواران بەسەربەخۆيی دەکرێتەوە و يەکەم بەرێوەبەری مامۆستا(عەبدوڵلا کاکە) بووە و لە بينايەی قوتابخانەی زانست لە گەرەکی قەڵات، ساڵی 1965 خوێندنی ئێواران بردراوەتە(کۆنەسەرا-قوتابخانەی باواجی) و مامۆستا #تاهير ئەحمەد حەوێزی# مێژنوسی کۆيە بووە بەرێوەبەری دووەمی ئەم قوتابخانەيە.
خوێندنگەی ناوەندی کوڕان لەکۆيە لەساڵی1937-1953 هەر ناوەندی بووە، بەڵام ساڵی(1953) کراوە بە(دواناوەندی) و دووبارە ساڵی(1956) کراوەتەوە(ناوەندی) و ساڵی(1958) جارێکيتر کراوەتەوە(دواناوەندی)، هەرچی ناوەندی کچانە لەشاری کۆيە ساڵی(1959) دوای شۆڕشی 14ی تەمووز کراوەتەوە و(سورەيا محەمەد) يەکەم بەرێوەبەری بووە و ساڵی(1970) بووە بەدواناوەندی.
خوێندن لەساڵی خوێندنی(1963-1964) لەشاری کۆيە پەکی کەوت بەهۆی شاڵاوی(حەرەس قەومی) بەعسيەکان ئه و ساڵە سنوری کۆيە بە(مەحزوور ئيداری) ئەژمارکرا.
لەسنوری شاری کۆيە شارەدێی #تەقتەق# ساڵی 1932 و گوندی هەرمۆتە 1947 و ئيلنجاغی گەورە 1948 و گۆمەیشينی شێخان-سەيدان 1948 قوتابخانەی سەرەتاييان لێکراوەتەوە.
ئه و سەرچاوانەی ژێدەری ئەم بابەتەن:
1-مێژوی کۆيە، بەرگی يەکەم و دووەم، مامۆستا تاهير ئەحمەد حەوێزی.
2-#کۆيە لەڕەوتی شارستانيەتدا#، #کەريم شارەزا#و هاوڕێيانی.
3-مێژوی کۆيە، نەجيبەخانی جەليزادە.
4-#مێژوی هەرمۆتە#، دکتۆر هاوژين سڵێوە.
5-#تەق تەق پەلکە زێڕینەی کەنار زێی بچووک#، #ئاراس ئيلنجاغی#.