$باکووری کوردستان$
- #لەیلا گوڤەن# ماوەی 58 ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# مانی لە خواردن گرتووە و ژووری پارێزەرانی ئامەدیش ڕایگەیاند، بارودۆخی لەیلا مەترسیدارە، چونکە ویستویانە سەردانی بکەن و چاویان پێی بکەوێت، بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندرووستییەوە نەیتوانیوە بچێتە دیدەنییان.[4]
- دایکی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەدەجە و پەرلمانتاری #هەدەپە#، ماڵئاوایی لەژیان کرد.[3]
- شەوی ڕابردوو، لە شاری #ئامەد# گروپێک کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو، لەدژی بنکەی پۆلیس-ی شاری نوێی ئامەد، کارگەی گۆشت وشیر و مارکتێک چالاکییان ئەنجامدا و لەڕێگەی بۆمبی دەستییەوە ئەوشوێنانە کرانە ئامانج. ڕاگەیەنرا کە لەوچالاکییانەدا کەسێک برینداربووە وڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە. لەلایەکی ترەوە پۆلیسی تورکیا ناوچەکەی بەچڕی گەمارۆدا وهاتووچۆیان بۆماوەیەک قەدەغەکرد.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاروانێک لە #کۆڵبەر#ان لە شاخەکانی سنووری ناوچەی سۆمای برادۆستی #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە کەمینی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی (یەعقوب نیک سیرەت) خەڵکی گوندی جۆجەهی سەر بە سۆما برادۆست گیانی لە دەستداوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە #ئامێدی# ڕایدەگەیەنێت: بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی بەفر لە ئامێدی باریووە، بەشێوەیەک لەماوەی دوو ڕۆژا گەیشتووەتە 118 سم.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165054/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ئامێدی لەماوەی دوو ڕۆژا 118 سم بەفر باریوە!=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ئامێدی لەماوەی دوو ڕۆژا 118 سم بەفر باریوە!=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- #شەڕڤان#انی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک قەسەدە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرەدا شەوی ڕابردوو زیاتر لە 700 کەسیان کە لە ژن ومنداڵ وب ەساڵاچوو پێکدەهاتن لەدەستی چەتەکانی #داعش# ڕزگارکرد و گوازرانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزور ڕایگەیاند: بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا، پێنجشەممە 3ی کانونی دووەمی 2019 سوریای بەره و عێراق جێهێشتووە.[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ڕایگەیاند ئەرکی وەزارەتی دەرەوە بریتییە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە. پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێک لە فەرمانەکان بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی سوپای تورکیا کوشتاری دژ بە کورد ئەنجام نادات و پێکهاتە ئایینییەکانی ناو سووریا پارێزراو دەبن.[2]