کتێبی شیعری تەم و تۆ
نوێترین کتێبی #نەوژین سۆران# 2018
تەواوی هۆنراوەکانی و نوێترین هۆنراوەکانی لە کتێبێکدا
ئازیزانم کتێبی تەم و تۆ بە شێوازێکی جیاواز بڵاو ئەبێتەوە ئێستا ستافێکی زۆر باش وە ستافێکی زۆر سەرقاڵی کتێبەکەمن وە دڵنیام بە دڵی ئێوەی ئازیز و هەوادارانی شیعری کوردی ئەبێت، ئەم کتێبەم بە کواڵیتیەکی نوێ و زۆر باش چاپ ئەکرێت هەر لەبەر ئەوەیە کە کاتی پێویستە تا تەواوکردنی سەرجەم کارەکانی وەک نووسینەوە و دیزان و پێداچوونەوە و چاپکردنی وەک وتم ئەم کارانە لە لایەن کۆمەڵێک کەسی شارەزاوە ئەنجام ئەدرێت وە لە ژێر چاودێری چەند نووسەر و شاعیری گەورە پاڵێوراوە و پێشەکی کتێبەکەم نووسراوە و هەڵبەت خۆم ڕوونکردنەوە و سەرنجم لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسیوە، وەک هەمیشە هەر کارێک بکەم بەوپەڕی بڕوا و توانای خۆمەوە ئەیکەم وە دڵنیایی و گەرەنتی ڕەزامەندی ئێوەش ئەدەم، دڵنیام لە ئاستی چاوەڕوانی ئێوەی ئازیز ئەبێت وە ئەمەوێت بڵێم کتێبی تەم و تۆ دیارییەکی زۆر تایبەتی لەگەڵە، لێگەڕێن با دیارییەکە نهێنی بێت، لەگەڵ بڵاو بوونەوەی تەم و تۆ هەموومان یەک ئەبینین
خۆشەویستیم دنیایەکە بۆتان
نەوژین سۆران
دیوانی ڕەش
ئەمشەو خراپ بیرم کردی
نە گۆرانی و نە مانگەشەو
ناتوانن تۆم بیر بەرنەوە
بەڵێن ئەیەم لە ئێستاوە شیعرەکانم
جیاواز بێ لەوانی دیکە
ئاوڕ لەکەس نەیەنەوە،
لەم شیعرەیا نە ناوی قاوە ئەهێنم
نە گوڵ ئەخەمە ڕستەوە
شەرت بێ ئیتر بە شەوانە
خۆم مەست نەکەم
بە گۆرانی و بە بەستەوە،
جگە لە تۆ ئەوینی کەس
نابەستمەوە بەم هەستەوە
یەک دیوانت بۆ ئەنووسم
ڕەش بێت یەک پارچە بەرگەکەی
دیوان چییە و شیعر چییە
تۆ لێرە بی و هەستێ بکەی
نەوژین سۆران [1]