$باکووری کوردستان$
- پۆلیس وجندرمەی تورک لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە #وان# و ناوچەی باشکالای وان هەڵیان کوتایەسەرمالی هاووڵاتیان و لە وان 8 کەس و لە باشکالای 4 کەسیان دەستگیرکرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182393/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 23-02-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 23-02-2019=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زیندانییەکی کورد به ناوی سەلاح شەریف زادە لە زیندانی ناوەندیی #ورمێ# بۆ زیندانی خەلخاڵ لە پارێزگای ئەردەبێڵ ڕاگوێزرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 05:00ی بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی ژنێک براوەتە نەخۆشخانەی شارۆچکەی #سەید سادق#-ی سەربە پارێزگای #سلێمانی#، کە بە پەت خنکاوە و هێشتا هۆکارەکەی نازاندرێت.[1]
- کۆمیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسان CPJ ئیدانەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس #شیروان شیروانی# دەکات کە بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی ئاڕاستە بکرێت دەستگیرکراوە، داواشیکرد دەستبەجێ ئازاد بکرێت.[4]
- بۆ یەکەمجار لە دوای فەرمانەکەی 3ی ئابی 2014وە، هونەرماندان و ڕۆشنبیرانی ئێزدی لە ناوچەی سنوونێ-ی سەر بە شەنگال، یەکەمین فێستیڤاڵی کلتورییان بەڕێوەبرد و بە دەیان هۆنەرمەند و میوان تێیدا بەشدارییان کرد. فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی هێژیر لە ناوچەی سنوونێ بەڕێوەچوو، جەلۆ شەنگالی، کالۆ گرنووز و دەیان هۆنەرمەندی دیکە لەوێ ئامادە بوون.[1]
- دژی هاوردەکردنی ئاژەڵ لەدەرەوەی هەرێم، ئاژەڵدارانی سنوری پارێزگای #هەولێر# گردبوونەوە و داوایانکرد هاوردەکردنی ئاژەڵ سنووردار بکرێت.[1]
- لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە کۆمەڵگای شکارتەی سەربە شارەدێی سەروچاوە لە سنوری شارۆچکەی #ڕانیە#، دوو کەس تەقەیان لە کوڕ و باوکێک کرد و بە هۆیەوە باوکەکە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەش بریندار بوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی برج حەیدەر-ی شێراوای #عەفرین# تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەڵام لە بارەی زیانەکانەوە زانیاری لەبەردەست نییە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان لە واشنتن، جەختیان لەوە کردووەتەوە، نابێ #یەپەگە# و #پەکەکە# لە ناوچەی ئارامی سووریادا بن.[3]