کتێبی شیعری #نەوژین سۆران# 2020
لە دوای چاپکردنی کتێبی تەم و تۆ، نەوژین سۆران دووەم کتێبی شیعری خۆی بە ناوی مەڵکەمۆت لەسەر ئەرکی خۆی لە چاپخانەی کارۆ بە تیراژی (7000)دانە چاپ دەکات. ئەم کتێبە کۆمەڵێک شیعری نوێیە، لە 160 لاپەڕەی قەبارە ئەی پێنج پێکهاتووە، هەرێم عوسمان دیزاینکردوە، لە ڕێگای کۆمپانیای بلاف پەیکەوە، بەمزووانە لە زۆربەی کتێبخانەی شار و شارۆچکەکاندا بڵاودەبێتەوە.
ئەگەر هاتی
مەهێڵە با پێت بزانێ
با بەفر هەستت پێ نەکا
زۆر ساردە زستانی لای من
با بارانێ پێت نەزانێ و
بێ مروەتی تەڕت نەکا
ئەگەر هاتی
مەهێڵە پایز بزانێ
پایز لێرە ڕۆح زەرد ئەکا
هەموو ساڵێک لەگەڵ خۆیدا
دڵی ئازیزێکم ئەبا
ئەگەر هاتی
هەتا ئەبەد هەر لێرە بە [1]