$باکووری کوردستان$
- لە گەڕەکی شەهیدلیک لە شارۆچکەی یەنیشەهیری #ئامەد# ئەنجامی پشکنینی #کۆرۆنا#ی کەسێک پۆزەتیڤ دەرچوو کە لە مەولوودێکدا بەشداری کردبوو. دوای پشکنین دەرکەوت 36 کەسی دیکە کە بەرکەوتەی ئەو تووشبووەن و بەشدارییان لە مەولوودەکەدا کردووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.[2]
- جاسم بوداک هاوسەرۆک شارەوانی ڤارتینیس دوای ئەوەی دەست بەسەر شارەوانیەکەیداگیرا، خۆشی دەستگیرکرا.[1]
- لە گوندی یامانیوردی سەر بە ناوچەی سەریای #وان# بەهرام یوسفی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سەربازانی تورکەوە شەهیدکرا. بە پێی زانیاریەکان یوسفی لەسەر سنوری کاری بازرگانی دەکرد.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #مەریوان# بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێرانی بانگهێشت کردووە و لێپرسینەوەی لێکردوون. هێزە ئیتلاعاتییەکان، داوای زانیاریی تاکەکەسی و ژمارە تەلەفوونی بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان، کردووە. هێزە ئیتلاعاتییەکان داوایان لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان کردووە کوڕ و کچەکانیان کە ئەندامی حیزبە کوردییەکانن بگەڕێننەوە ئێران. هەروەها، هێزە ئەمنییەتییەکان بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان ناچار کردووە کە فۆرمی ئیتلاعات و زانیارییەکی تاکەکەسی پڕ بکەنەوە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382134/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاروین ئەسڵانی، ئەو پێشەرگەیەی کۆمەڵە کە شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاروین ئەسڵانی، ئەو پێشەرگەیەی کۆمەڵە کە شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، بەهۆی بۆردومانی هاوەنەکانی گروپی تیرۆرستی #داعش#ەوە ئاگر لە دەخڵودانی جوتیارانی سنوری گوندی قەرەمیایی لەشارۆچکەی #خانەقین# بەردەبێت و زیانێکی ماددیی گەورەی لێدەکەوێتەوە.[3]
- ئاگرێکی تری گەورە لە چیای قەرەچوغ کەوتەوە، هاوڵاتیانی کامپی مەخموور و هێزێکی پێشمەرگە توانیان لە ماوەی 3 کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵ و دانی هاووڵاتیان لە گوندی ئازیکەند لە #مەخموور# کە گوندێکی کوردنشینە بەردرا. گوندەکە 9 کیلۆمەتر لە مەخموور دوورە و دەکەوێت بناری چیای قەرەچووخ، بەهۆی ئەوەی مەترسی هێرشی چەکدارانی داعش لەوێ زۆرە، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ئامادەنەبوون پاسەوانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەکان بکەن و ئاگرەکە بکوژێننەوە. لەبەر ئەمەش، لە مزگەوتی گەورەی مەخموور، داوا لە هاووڵاتیان کراوە، هاوکاری کوژاندنەوەی ئاگرەکە بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش، نزیکەی 100 کەس بە بەتانی و ئاو، چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.[5]
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی #دهۆک#دا زیاتر لە 100 مامۆستا، ڕۆژنامەنووس، فەرمانبەر و چالاکوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و تائێستا 15 لە خۆپیشاندەرەکان لە زینداندا ماون و ئازاد نەکراون.[4]
- لە سنووری شارۆچکەی #سۆران# ڕایگەیاند، لە چیاکانی دۆڵی ڕوستی #باڵەکایەتی# و لەنێو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووتە شەڕ و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.[2][7](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- بەشێک لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی #هەڵەبجە# بایکۆتی دەوامیان کردو داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکەیان کرد.[4]
- مامۆستایانی ناڕازیی و دەستەی داکۆکیکار لە مامۆستایان لە #کەرکووک# گردبوونەوە و پێدانی مووچەکانیان و گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر عێراق لە داواکارییە سەرەکییەکانیان بوون.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی ئەمرۆ لە شارۆچکەی #ڕانیە#ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، مۆستایان و ڕۆشنبیران، چالاکوانان و هاوڵاتیانی ڕاپەڕین، دژی دواکەوتنی موچە و خراپی دۆخی ئابووری و گەندەڵیی لە بەڕێوبردنی حکومەتدا خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- مامۆستایانی ناڕازی #هەولێر#، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی مامۆستایانی شاری دهۆک دەکەن، هەروەها دەڵێن، کە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین مافی هەموو کەسێکە، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکەن هەموو ئەگەرێک لە بەردەمماندا کراوەیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی مەدەنیانە.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی #سلێمانی# بڵاویکردەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر سێ و پێنج خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دووری 24 کیلۆمەتر لە #چەمچەماڵ# و 32 کیلۆمەتر لە سلێمانی ڕوویداوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر هێڵی سنووری هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی محێدین عەبدوڵڵا (50) ساڵانیان کوشت. بە پێی زانیاریەکان ئەو هاوڵاتیە لەسەر زەویە کشتوکالیەکانی، خەریکی کاری کشتوکاڵی بووە و بە گوللەی سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراوە.[1][2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکانی نێوان تل وەرد و مەردودیە لە 20 کیلۆمەتریی باکووری عەین عیسا بۆردومانکرد و لەو ڕێگەیەوە ئاگریان بەردایە دەخڵ و دانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.[1]
- هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد حەسەن جابر هەوڵیدابوو لە ڕەقاوە بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆی بە ناوی میرگین لە ڕۆژئاوای تەل خەلەف لە ناوچەی #سەرێکانی#، بەڵام ئەو هاووڵاتییە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژراوە.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەستیانکرد بە تۆپباران کردنی گوندەکانی ناوچەی شێراوا، دوای ئەوەش گوندەکانی شەرایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.[4]
- کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە زیندانی ناوچەی هۆل لە ڕۆژهەڵاتی #حەسەکە#، حەوت چەتەی داعش لە زیندانەکە هەڵهاتن. بە گوێرەی ئاژانسی هاوار، چوار لەو چەتە هەڵهاتووانە لەلایەن هێزەکانی #قەسەدە#وە دەستگیرکراونەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی سێ چەتەی دیکە بەردەوامە.[4]
- تەندوستیی کەرکووک ڕایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنای چاکبوونەوەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان. ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تەنها 10 تووشبووی دیکە ماون و ئەوانیش لە ژێر چاودێریدان.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- دوو کورتە فیلمی ڕۆئیا و لەبەر کچەکەم کە محەمەد فەرەجزادە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە گەیشتنە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی ئیتاڵیا و پێشوازی لێکراوە.[3]
- وەزارەتی تەندروستیی تورکیا دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا هەزار و 368 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 44 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- لە شاری مارکهام لە کەندا ئاگر لە ماڵی کوردێک دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ گیان لەدەستدەدات، دایک و برایەکی دیکەی دەسووتێن و کوڕێکی دیکەشیان لە خانووەکە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە و قاچێکی دەشکێت.[2]