لە ئەرشیفی شارەوە، گۆرانی بێژی میللی، کاک #ئەحمەد شەماڵ#
نووسینی: #ڕەئووف شێخ جەمیل# [1]
شێخ ڕەئوف نووسەری دەستڕەنگینی ئەرشیفی و دیکۆمێنتاری (کتێبی ئەحمەد شەماڵ) گۆرانیبێژی میللیی کوردستان، نووسەر لەم کتێبەدا تیشکی خستۆتە سەر ژیان و بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە و پانۆرامای هەموو گۆشە ون و شاراوەکانی ژیانی ئەو هونەرمەندە نامورادەی خستۆتە ڕوو. ئەمەش بۆ یەکەمجارە بەو شێوەیە هەق بەو هونەرمەندە بدرێ و بە خوێنەران بناسرێ.
شێخ ڕەئوف بە بەرهەمە بەنرخ و دانسقەکانی کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەندکردووە. وە گۆشەیەکی چراکانی نیشتمانی لەسەر ئەحمەد شەماڵ لە کتێبەکەدا داناوە. Xalel Abdula