ناو: قاچاغ
نازناو: قاچاغی میراد
ناوی باوک: میراد
ساڵی لەدایکبوون: #1914#
ساڵی کۆچی دوایی: #1992#
شوێنی لەدایکبوون: #قەرس#
شوێنی کۆچی دوایی: #یەریڤان#
$ژیاننامە:$
شاعیرێکی کوردی قەفقاس بوو، کە کاریگەریی هەبوو لە پێشخستنی ئەدەبی کوردی تازەدا.
قاچاغ کوڕی میراد کوڕی شەباب، لە ساڵی 1914 لە کوردستانی عوسمانی لە دایک بووە.
تەمەنی14 ساڵان بووە کە سوپای عوسمانی بەزیوی جەنگی یەکەمی جیهانی لە ساڵی 1918 هێرشە دڕندانەکەی بردە سەر کوردی ناوچەی قەرس، ماڵی باوکی ڕوویان کردە ئەرمەنستان و لە ناوچەی ئەلەگەز جێگیر بوون.
دواتر باریان کرد بۆ شاری تەفلیس پایتەختی گورجستان. 10ساڵ خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە قوتابخانەی ڕووسی ژمارە 47 لە تەفلیس تەواوکرد، دواتر ڕووی کردە یەریڤان و سێ ساڵ لە ئامۆژگای زمان و ئەدەبی ڕووسی خوێندنی، دواتر لە ئامۆژگای ئامادەکردنی مامۆستایانی زمانی کوردی ئەنجام دا..دواتر سێ ساڵ مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بوو لە شاری لینینیەکان لە ئەرمەنستان.
لە سەرەتای جەنگی جیهانی دووەم چالاکانە بەشداری کرد وەکوو سەربازێکی سۆڤێتی تا ڕزگارکردنی بەرلین لە نازییەکان، دواتر تا ساڵی 1958 لە سوپای سووری ڕووسیا دەست بەکار بوو، دواتر بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان کاری کرد، لە کۆتایی ساڵی 1959 گوێزرایەوە بۆ ڕۆژنامەی (ڕیا تازه) و بوو بە ئەندامی دەستەی نووسەران، ناوە ناوە دەبوو بە سەرنووسەر.
قاچاغ لەجەنگدا دوو جار بریندار بووە، شەش میدالیای وەرگرتووە.. لە دوای ژیانێکی پڕ لە خزمەتی ڕۆشنبیری و داهێنانی ئەدەبی، قاچاغ سامانێکی ڕەنگین و بەکەڵکی بۆ کورد جێهێشت.
لە ساڵی 1992 لە شاری یەریڤان کۆچی دوایی کرد. قاچاغ ڕۆڵی گرنگی بینی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردی تازە لەدایکبووی قەفقاس، شیعری لە ڕووی قافییەوە لەسەر دەستووری شیعری نوێ دەڕوا، واتە قافیەی زۆری ڕەنگاوڕەنگ، هەوڵی داوە بۆ ڕەوانی ڕیتم و ئاهەنگی شیعری لەسەر بنجی یەکێتی قافیە داناوە، ئەمەش داهێنانی خۆیەتی.
شیعری قاچاغ لە بابەتی لیریک و پۆیێمە.
لە پویێمە جوان و ڕەنگینەکانی:چیرۆکەکانی میرزا مەحموود1936.لەیلێ1946. کلاما ئاگری داغ1962. گەلیی عەلی بەگ1965.
لە ڕووی ناوەرۆکەوە شیعری قاجاغ هەموو لایەنێکی ژیانی کوردی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، بە گشتی هەمووی لە هەناسەیێکی گەشبینییەوە هەڵقوڵاوە، پارێزگاری نەریت و خۆڕەوشتی کوردەواری کردووە، گیرۆدەی جوانی کچی کوردە.
لە لیریکێکدا دەڵێ:
وەختا از دەکەم گازی
هەزار دەنگی ئۆ ئاڤازی
ئەز سۆتم ئاڤرێ نازی
نزانم دها چ دەخوەزی.
قاچاغ بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر (وەزیری نادری) دەڵێ:
بن شووشیدا شکلێ وی بەر من
خودا نەکاە سار داکەتییە ل سەر من
ئەو دکەنە ئەز مرووزم سەبا وی
من دەپرسە ئەز نادمێ جابا وی
بەرێدا ئەم برا بوون دل حەلال
نۆلی شرکێ ئاڤێ ژ کانیا زەلال
ئەز سۆند دەخۆم ڤرا ل سەر شکلێ تە
ژ حوری یا چەتر کەنێ هەرو عەکلێ تە
ب ئەڤینتی وەتەن حزکن شڤێتا تە
مبە سەرکن ئەم هەر جارا نێتا تە.
تیرۆرکردنی شاعیر و نووسەر وەزیری نادری لە ساڵی 1946 لەلایەن دەستەڵاتی سۆڤێتییەوە، ڕ وداوێکی بە ئازار و گرنگ بوو لەناو کوردانی قەفقاسی ڕووسیا، کاری گەورەی کردبووە سەر دڵ و دەروونی خەڵکی.. قاچاغ هاوڕێی دڵسۆزێ وەزیر بوو، لەم لیێریکە غەمگینەدا ئەڤینی برایەتی لەناخی دەروونییەوە هەڵدەقوڵێ و بۆ وەزیری نادری دەگێڕێتەوە، ناچار بووە لەگەڵ وێنەکەیدا گفتوگۆ بکا و بۆی بلاوێنێتەوە..
لە شیعرێکیدا بە ناوی (کەلاما ئیگریداغێ) قاچاغ دەڵێ:
دەلۆ، لۆ، لۆ، لۆ، لۆ، لۆ وایێ، ل من ویێئیسا هەفت ساڵێ تەشکیلەتا کوردانە
ل بەرەکا ئیگریداغێ نە تێ کوشتن، نەتێ ڕایێ
دنێ، مێر دزانن ناڤ، دەنگێ براهیمی چێ
فەرزەندە حەسەن نووری، شێخ زاهیر
بەلا بوویە دۆزدە قرالێ ئەجنەبی ل دنیا ێی..
[1]