مەئلووفە زەوقی زاهید ئەوەندە بە تامی نیسک
بێگانە ماوە شەممی لە نەشئەی خیتامی میسک
ڕوتبەی کەماڵە ڕۆژە ڕەشی بۆ جگەر بە خوون
ناکامە تا کە ڕەش نەبووە خوونی خامی میسک
خەت، خاڵەکانی دەورووبەری لێوی گرتە ناو
ئەم عەنبەرەم نەدیوە کە بووبێ بە دامی میسک
بەر خیدمەتی غوباری ڕەهی یاری من: سەبا
دێنێ هەموو دەمێ، بە دوعاوە، سەلامی میسک
مەیڵێ خەتایە: ڕوو لە خەتایە بتم، بڵێ:
سوبحی بتانی چین و خەتا کەوتە شامی میسک
گەردی ڕەمی غەزالی چ دەشتێکە پێوە نیشت
ئەم تیبە لەو تەمەووج ئەدا هەر بە نامی میسک؟!
زوڵفی بە دەوری خاڵەکەیا دێ، هەموو دەمێ
مەحوی ببینە عەنبەری سارا غوڵامی میسک
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]