پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو یەخسیری وەک مردنە 3
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,742
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,698
فایلی پەیوەندیدار 98,633
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
کۆنترین نووسینی کوردی لەسەر مۆسیقا کە بە زاراوەی کرماشانییە
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆنترین نووسینی کوردی لەسەر مۆسیقا کە بە زاراوەی کرماشانییە

کۆنترین نووسینی کوردی لەسەر مۆسیقا کە بە زاراوەی کرماشانییە
کۆنترین نووسینی کوردی لەسەر مۆسیقا کە بە زاراوەی کرماشانییە
سۆران حەمەڕەش

دۆزینەوەی کۆنترین نووسینی کوردی لەسەر مۆسیقا کە بە زاراوەی کرماشانییە و لەلایەن یارسانییەکەوە نووسراوە
نووسینی: سۆران حەمەڕەش
من پێم وایە زۆرینەی ئەوانەی مێژووی کوردیان نووسیوە، پێش ئەوەی کە قەڵەم بخەنە سەر کاغەز، بێ بڕوا بوون بە بوونی مێژوویەکی کوردیی، بۆیە هەر هەقایەتێک هاتبێتە ڕێیان و خۆش بووبێت، گورج بێ پرسیارکردن خۆیان پێوە بەستۆتەوە. لە ئەنجامدا ئەمڕۆ لەبری مێژووی کورد لە زانکۆکانیشدا ئەفسانەی “ئاریەکان” باس دەکرێت و وەک بەشێک لە مێژووی کورد مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەو ئاڕاستە کارکردنە وای کردووە کە دوای ئاینێک بکەوین کە ئاینی خۆمان نەبووە کەچی بۆ ئەوەی کە لە ئاینی ئێزدی و یارسانی کوردی بگەیت، دەبێت پەنا بۆ لێکۆڵینەوەی ئەوروپی بەریت لەبەرئەوەی کە کورد هەتاوەکو ئەمڕۆ هەوڵێکی ئەوتۆی نەداوە لەو بوارەدا کە شایانی باسکردن بێت. چەند خوێنەوار و تایبەتمەند لە بواری ئەدەبی کوردیدا کڵامەکانی عابدینی جاف یان باوە یادگاریان خوێندۆتەوە؟
هێشتا چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستیمان لەسەر دابوونەریتی ئاینیی ئەو ئاینانە نەکردووە کەچی بەپەلە دەیانکەینە زەردەشتی و میترایی… لەبری تێگەیشتن، بەپەلە هەوڵ دەدەین کە ئاینەکانمان بە زۆر بکەینە شتێکی تر، لەبەر ئەوەی کە هێندە بێ بڕواین بە خۆمان ناتوانین مامەڵە لەگەڵ ئاینەکانمان بکەین وەک خۆیان و ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە بیانکەینە ئاینێکی تر بۆ ئەوەی کە بتوانین بە ئاینیان دابنێین. ئەوە بەشێکە لە بڕوانەبوون بەخۆ و خۆ بە کەم زانین. وەک ئاماژەم پێکرد لێکۆڵینەوەی زانستیی کوردی لەسەر ئەو ئاینانە دەگمەنە بەڵام دەوڵەتێکی وەک ئەرمینیا کە دانیشتوانی سێ ملیۆنە، لێکۆڵینەوەی زانستیی زیاتری لەسەر ئاینی ئێزدی کردووە وەک لە کورد خۆی.
جگە لەوە نووسینەوەی مێژووی کورد کاریگەری ناوچەیی زۆر پێوە دیارە بە تایبەت کاریگەریی باشوری کوردستان. بۆیە ناوچەیەکی فەرهەنگیی دەوڵەمەندی وەک کرماشان و لانکەی مانەوەی یارسانیەکان، زۆرینەی کورد لە مێژوو و فەرهەنگی ناوچەیی بێ ئاگان. لە ئەنجامدا زۆر جار ئەوانەی کە لە بواری مێژووی ئەدەبی کوردیدا کاریان کردووە، بایەخێکی زۆریان بە پلەی یەک بە زاراوەی سۆرانی (کرمانجی ناوەند) و کرمانجی سەروو داوە بەجۆرێک کە هەورامی/گۆرانی و کوردی خوارو/کرماشانی بە تەواوی پشتگوێ خراون. لە ڕاستیدا نائاشنا بوون بەو زاراوانە بەتایبەت هەورامی کاریگەریەکی زۆر نەرێنی هەبووە لەسەر تێگەیشتنمان لەسەر مێژووی کورد و زمانەکەی.
ئەم بەڵگەیە کە بابەتی ئەم وتارەیە، دەری دەخات کە زاراوەی کرماشانیش هەندێک جار بابەتی زۆر گرنگی پێ نووسراوە کە بە هیچ زاراوەیەکی تر بابەتی لەو جۆرە وەک بەڵگە لەبەردەستدا نیە. بەڵگەکە لەسەر مۆسیقا و ئامێری تەمیرە/تەمبورەیە. دەبێت ئەوە بزانرێت کە مۆسیقا بەشێکی گرنگی ئاینی یارسانیە و یارسانەکان ئامێری تەمیرە بە پیرۆز دەبینن و زۆربەی جار ماچی دەکەن. تەنانەت لە چیرۆکی دروستبوونی مرۆڤدا، یارسانەکان پێیان وایە کە کاتێک خودا ئادەمی دروستکرد ویستی ڕۆح بەبەریدا بکات بەڵام ڕۆح نەیدەویست بچێتە لەشیەوە. ئەمجا خودا دوای لە جوبرائیل کرد کە لە ناو لەشی ئادەمدا خۆی بشارێتەوە و تەمبور لێ بدات. مۆسیقاکە سەری لە ڕۆح شێوان و ڕۆحی بۆ خۆی ڕاکێشا. ڕۆح ویستی بزانێت کە ئەو مۆسیقایە لە کوێوە دێت. بەو مەبەستە وردە وردە لە لەشی ئادەم نزیک بووەوە هەتاوەکو مۆسیقاکە ڕۆحی ڕاکێشایە ناو لەشی ئادەمەوە. هەروەک لە چیرۆکی ئادەمی یارسانەکاندا دەردەکەوێت کە مۆسیقا لە میتۆلۆجی کوردیدا لە بناغەوە بە ڕۆحەوە گرێدراوە و هەمیشە بەشێکی گرنگی بۆنە ئاینیەکان بووە و هەروەها لە کوردەواریدا مۆسیقا بۆ شینکرد، سەما، مردن… لێ دەدرێت و ئامیڕەکانی تەمبور و دەف ئەو ڕۆڵە گرنگەیان بینیوە.
ئەم بەڵگەنامەیە بریتیە لە نووسینێکی کورت لەسەر مۆسیقای کوردیی یارسانی و ڕۆڵی ئەو مۆسیقایە و پەیوەندی بە دەربڕینی فیکر و فەلسەفەی یارسانیەوە. نووسینەکە لە ساڵی 1812 دا لەلایەن شێخ حاتەم – ەوە نووسراوە. شێخ حاتەم کەسایەتیەکی یارسانی بووە و بەم شێوەیەی خوارەوە لەسەر مۆسیقای یارسانی دەدوێت:
“بزانن ک خوڵام خوداوەن دوو عالەم، حاتەم، ئۊشێ: یان چەن قسە لە کەڵام بنیامین ک ئڕا خەڵک گوران و ئەوان کە تەمیرە و دەسگرن نۊسم. بزانن ک تەمیرە بازان دوو قسمن: یەکی عەوامن و یەکی خەواس. هەردێگیان تەمیرە خاس بزانن وەلێک عەوام هەر وە دەسەڵات جسمان بکوتن. تەمیرە وە زەواڵ جسم بێدەنگ نەود وە خەواسەن ک جسمان بێ زەواڵ بوود. دۊایی خەواس تەمیرەباز یەعنی ئەوانە ک دەنگ تەمیرە وە مەدەد دڵ نە وە دەس دیاری بکەن. یە نە هەر یە دەنگی ئەمانەنی بۊە، دەنگ دین حەق سوڵتانە یە دەنگ ملائێک و هەفتەن و یارانە. علم موسیقی و کەڵام ئێلاهی سوڵتان و هەفتەن و مەعرفەت ئیلاهی واتە ئەوانە ک گشت کەمیەت و نەو ئەسواتە حاسڵ بیە. دۊای یە علم ئەسڵی تەریقە و دینمانە کە خەواس زانن و ئەو موسیقیە ک عەوام زانن لە دین ئیمە نیە. وە ئاخر قسەمیش بزانن ک موسیقی ک بێ کەڵام سوڵتان بۊ، هەر کاخەزی چەرمینە کە نەنۊسیاس. کاتی ک وە گەرد کەڵام دینمان وە دەسەڵات ڕەوحانی نەقش بکەن ئەرزشی چۊ خەزێنە ئەسرار سوڵتان دێری و ئەگەریش و گەرد قسەی دون قسەی سوڵتان نەقشی بکەن ئەرزش دون لە ئاگر سوزانن نەیری.”
نووسینەکە لەوێدا کۆتایی دێت. تێیدا شێخ حاتەم دەیەوێت بێژێت کە بۆ نووسینی ئەو ئامۆژگاریە سوودی لە کڵامی بنیامین وەرگرتووە و ئامۆژگاریەکە بۆ گۆران و تەمور ژەنەکانیانە. شێخ حاتەم دەڵێت کە تەمبورژەنەکان دووجۆرن خەڵکی سادە و خەڵکی تایبەت. ئەوان هەردووکیان دەتوانن تەمیرە خاس لێبدەن، بەڵام خەڵکی سادە بەهێزی لەش تەمورە دەژەنن نەک بە ڕۆح. تەمیرە بە نەمانی لەش بێدەنگ نابێت و تایبەتەکان لەشیان لەناوناچێت. ئەو تەمیرە ژەنانەی کە تایبەتن ئەوانەن کە بە هێزی دڵ تەمیرە دەژەنن. ئەمەیان دەنگی دینی هەقی سوڵتانە و ئەو دەنگە دەنگێکی ئاساییە نیە بەڵکو دەنگی ئاینی دروستی سوڵتانە، ئەوە دەنگی فریشتەکانی حەفتانە و مەعریفەتی خوداییە کە بڕێکی لەگەڵ دەنگەکە ئاوێتەکراوە. ئەمە مەعریفەتی دروستی ڕێچکە و ئاینی ئێمەیە کە تەمیرەژەنە تایبەتەکان دەیزانن و ئەو زانینەی مۆسیقا کە خەڵکی ئاسایی دەیزانێت لە ئاینی ئێمە نیە. دوایەمین قسەم ئەوەیە کە بزانن ئەو مۆسیقایەی کە کڵامی سوڵتانی تێدا نەبێت وەک کاغەزێکی سپی وایە کە هیچی لەسەر نەنووسراوە. کاتێک ئەو کاغەزە هەر وشەیەکی لەسەر بێت جگە لە وشەکانی سوڵتان، ئەوە شایەنی هیچ نیە جگە لە سووتان.
مۆسیقا لە ناو کورد و فەرهەنگی کوردیدا جێیەکی گرنگی هەبووە. چەندین زانای مۆسیقاناسی کورد هەن کە هێشتا کورد لێیان بێئاگایە. بەندە شیعرێکی تەمەن نزیکی حەوت سەد ساڵەی هەیە کە بە زمانی عەرەبی لە شاری هەولێردا نووسراوە کە بنەچەی هەموو مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی تێدا خراوەتە ڕوو (لە داهاتوودا بڵاوی دەکەمەوە). هەروەها چەندین زانای وەک زریاب و سەفیەدینی ورمێیی هەبوون کە لە بواری مۆسیقادا کەسایەتی جیهانی بوون لە بوارەکەیاندا. بەڵام گرنگی ئەم نووسینە لەوەدایە کە ئەو بۆچوونە کۆنانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە زمانی کوردی بە زمانی نووسینی زانست و مەعریفەت دانانێن. دڵنیام سەدان و هەزاران کتێبی زانستیی کوردی لە ڕابردوودا هەبوون. نەپاراستنیان دەگەڕێتەوە بۆ لە ناوبردنی دەسەڵاتە کوردیەکان لەلایەن تورک و عەجەمەوە بۆیە ئەوانەش کە ماون زیاتر لە باوەشی گەرمی فەرهەنگیی ئێزدی و یارسانیدا دەدۆزرێنەوە. ئەم بەڵگەیە دووپاتی دەکاتەوە کە تێگەیشتنمان لە کورد وفەرهەنگەکەی زۆر سادەیە. ئەمڕۆ بێ تێگەیشتنی قوڵمان لە ئێزدی و یارسانیەکان، باسکردنی مێژوو و فەرهەنگی کوردی هەوڵێکی بێ هودەی نەزۆکە.

تێبینی:
.سوپاسی کاک کیاڕەش دەکەم کە یارسانیەکی خەڵکی کرماشانە و بۆ چاکردنەوەی ڕێنوسە کرماشانیەکە و لێکدانەوەی نووسینەکە هاوکاری کردم.
.وێنەکەی لای ڕاست کۆمەڵێک تەمبور ژەنی یارسانین و وێنەکەی لای چەپ نزرگەی پیرۆزی سوڵتان سەهاکە لە هەورامان

سەرچاوە:
.Dehqan, M., An Ahl-i Haqq Kurdish Folio on the Music, Wiener Zeitschrift für die Kunde des Morgenlandes, Vol. 101 (2011), pp. 69-74, Department of Oriental Studies, University of Vienna, Austria.
-Spat, E., Late Antique Literary Motifs in Yezidi Oral Tradition: The Yezidi Myth of Adam, Journal of the American Oriental Society, Vol. 128, No. 4 (Oct. – Dec., 2008), pp.663-679, American Oriental Society, USA.
[1]
ئەم بابەتە 1,161 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdia.net
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-01-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کرماشان
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 05-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 05-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,161 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2113 KB 05-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی وێنە 1.0.187 KB 05-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
ژیاننامە
محەمەد قادری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح

ڕۆژەڤ
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو یەخسیری وەک مردنە 3
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,742
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,698
فایلی پەیوەندیدار 98,633
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
ژیاننامە
محەمەد قادری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
فۆڵدەرەکان
نەریت - جۆری نەریت - ئەم نەریتە هی بێگانە بووە و لە کوردستانیش کاری پێدەکرێت! نەریت - جۆری نەریت - ئەم نەریتە تائێستا کاری پێدەکرێت نەریت - جۆری نەریت - نەریتی کۆمەڵایەتی نەریت - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان نەریت - شار و شارۆچکەکان - هەولێر وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند - بەشە شێوەزاری سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!