ناو: سەڵاح
ناوی باوک: ڕەئوف
ساڵی لەدایکبوون: 1951
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #عەربەت# ی سەربە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە.
$ژیاننامە$
باوکی کەمانچەو ئاوازی ڕەسەن، ساڵی 1951 لە شارۆچکەی عەربەت هاتۆتە دنیا، سەرەتای ژیان و ئارەزووەکانی خۆی لە چالاکیی و بواریی وەرزش و تۆپی پێدا بینیوەتەوە، بەڵام کاتێ بەهۆی تۆپی پێوە تووشی ئازاری قاچی دەبێ، لەوێ بەدواوە دەستبەرداری وەرزش دەبێ و ڕێگای خزمەتی هونەر و موسیکی گەلەکەی دەگرێ...
وەک خۆی دەڵێت ئەو تیپەی من تێیدا پەروەردە بووم و هەوێن و دایکی میوزکیم بوو [ تیپی مۆسیقای سلێمانی ] بوو لەوێوە ڕێگای خزمەتی گەلەکەی گرتەبەر مێژووی ژیانی هونەریی و سەرەتای دەستپێکی ئەم ڕێگایەیدا ناوی دوو کەسایەتیی هەن کە لە یادیان ناکات و وەکو وەفا باسیان لێوە دەکات، ئەوانیش [ مامۆستا عوسمان محمد ئەمین و مامۆستا #ولیەم یوحەنا #]یە... کە لە ڕێی ئەوانەوە چۆتە ناو دنیای هونەری موزیکەوە.. ئەو دەفەرموێ زانست و بەهرە، بەبێ یەکتر کاری باش ناپێکێ، هەردووکیان پێکەوە هونەر پێکدەهێنن...
٭ لە ساڵی 1968 بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی.
٭ هونەرمەند لە ساڵی 1969 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و ئەندامی تیپی چالاکیی هونەریی پەروەردەیی سلێمانی بووە.
٭ لە ساڵانی 1975/1974 ئەندامی تیپی مۆسیقای شۆڕش بووە..
٭ ساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراند.
٭ ساڵی 1978/1979 لە خولی شارەزایانی مۆسیقا بە پلەی نایاب یەکەم لە ئاستی عیراقدا بەدەست هێنا..
٭ ساڵی 1983 هاوکار لەگەڵ مامۆستا #ئەنوەر قەرەداغی# دا [ بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرە جوانەکان ]یان دامەزراند.
٭ ساڵی 1985 ئاوازی شاکاری مۆسیقای درامای ژاڵە.
٭ مۆسیقای درامای گوڵاڵە.
٭ مۆسیقای فیلمی نێرگز بووکی کوردستانە..
٭ کۆتەڵی گۆڕستانی چراکان..
خاوەنی زیاتر لە چواردە کۆڕاڵ و گۆرانی بە کۆمەڵ و چەندیین پەرتووکی تایبەت بە مۆسیقایە و چەندینی تریش، بەشدار و کارا لە هەموو بۆنە هونەرییەکاندا...
٭ ڕاهێنەری مۆسیقای تیپی هونەریی میللی نەتەوەیی سلێمانی بووە لە ساڵی 2000/2008
٭ خاوەنی چەندیین ئاوازە بۆ چەندیین لە هونەرمەندانی دیاری کورد، وەک هونەرمەندان [ #کەریم کابان#، #عوسمان عەلی#، #عەدنان کەریم، # #ئەسعەد قەرەدغی#، #پەیمان عومەر#، #ئەمەل سەعید کوردە#،
#دیاری قەرەداغی#، #عەباس محمد بارام# و #تارا ڕەسوڵ# ] نووسەری چەندیین پەرتووکی بواری مۆسیقایە :
٭ نووسینی پەرتووکی [ تیۆرەکانی مۆسیقا ].
هەر ئەم پەرتووکەی لە 771 لاپەڕەدا وەک بنەمایەک کردە پرۆژەی پۆلێن کردنی مۆسیقای کوردی.
٭ پەرتووکی [ فێر بوونی کەمانچە ].
٭ پەیژەکانی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاندەرێکی باشی مناڵانی کورد بووە و چاودێریی کار و ناساندنیان بە دنیای مۆسیقا، کە لە ئێستادا کۆمەڵێ هونەرمەندی دیار و باشیان لێ دروست بووە..
٭ لە ساڵی 1998 لە ووڵاتی هۆڵەندا ئەندامی کارای چەند تیپێکی سەمفۆنیی هۆڵەندیی بووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
[1]