ناونیشانی پەڕتووک: زستانی خێزانەکە
وەرگێڕانی: #شێرزاد هەینی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: دووەم[1]
رۆمانی زستانی خێزانەکە نووسینی عەلی بەدرە، نووسەری عێراقی، کە بە ڕۆمانی تووتنەوانەکە و بابا سارتەر ناوبانگی دەرکردووە، ئەم ڕۆمانەشی زستانی خێزانەکە باس لە چیرۆکە تراژیدییەکانی ڕۆژانەی و جڤاتی عیراقییەکانە، بەڵام حیکایەتگەلێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش لە جیاوازە لەوەی دەبینرێت و بیستراوە. دوو ژن؛ یەکێکیان گەنجترە، لەناو کۆشکێکی دێرینی پاشایەتی بەتەنها نائومیدانە دەژین! تا ڕۆژێکیان بەناوی ناسیاری گەنجێک گوایە لە دەرەوە گەڕاوەتەوە میوانیان دێت، ئیتر هەردووکیان عاشقی دەبن و کۆشکەکە دەکاتە هەواری ژیان و عیشق!
چیرۆکی ئەم عەشقە زۆر لق و پۆی دیکەی لێدەبێتەوە و بابەتێکی ناوازەیە و دوورە لە داڕشتن و هزری ڕۆمانەکانی تری عەلی بەدر، ئەم ڕۆمانەی یەکێکە لە جیاوازترین کارەکانی ئەم ڕۆماننووسە و خوێنەر دەتوانێت گەشتێکی چێژبەخشی لەگەڵدا بکات.