ئاغا ڕۆ، خوا شوکور.
لە کۆمەڵگەدا ڕۆژانە خەڵکی بەهۆکاری جیاواز ژیانیان کۆتایی دێت و دەمرن، هەر کەسێکیش بمرێ، لەلایەن کەسوکارییەوە ماتەمینی بۆ ڕادەگەیەنرێ، مەبەست لە کەسێکە کە زۆردارێکی لێبمرێ و پێی خۆش بێ! بەڵام بە دیمەن قوڕی بۆ بپێوێ و شیوەنی بۆ بکات و خۆی خەفەتبار پیشان بدا. [1]