ناونیشانی پەرتووک: دەربارەی کار و تێکۆشانی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست و گۆڤاری ڕابەر 1987-1991
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا سلێمان#
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
ئەم پەرتووکە باس لە پێکهاتن وخەباتی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست دەکات کە هەر سێ ئەندامانی دامەزرێنەرانی (عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ) و جەمال کۆشش و دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد (هۆشەنگ) و ژمارەیەک لە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی مارکسیستی و نووسەران و ئەدیبان تیایدا بەشدارن و لەومێژووە دواون، ئەمە جگە لە گەلەرییەک کە کۆمەڵێک وێنە لەخۆ دەگرێت. شایانی وتنە ئاوڕدانەوە لەو مێژووی خەبات و تێکۆشانی حەلقەیەک و گۆڤارێکی ئەدەبیی کە لە شاری هەولێر و لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی فاشیست دامەزراوە و تا ساڵی 1991 لەمەیداندا بووە و چەندین دەقی ئەدەبی کرێکاریی بڵاوکردۆتەوە و ڕەوتی ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی پەرەپێداوە، مایەی لێوردبوونەوە و تێڕامان و خوێندنەوەیە. ئەم پەرتووکە دەچێتە خانەی بیرەوەری و هەڵسەنگاندن و لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.