ناو: کەوسەر خوشنوودی نیا
نازناو: مەهبانوو
ڕۆژی برینداربوون: #09-12-2022#
شوێنی برینداربوون: #کرماشان#
$ژیاننامە$
کەوسەر خوشنوودی نیا ناسراو بە (مەهبانوو) ، وەرزشوان و خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شاری کرماشان، دژ بە کوشتنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) ، لە ڕۆژی 09-12-2022 لە جووتسایدی تاقوەسان، لەلایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتی حکومەتی ئێرانی داگیرکەر بە گللولەی ساچمەیی تەقەی لێدەکرێت و چاوی چەپی بریندار دەبێت. وێڕای ئەوەی کە چەندین جار نەشتەرگەریی چاوی بۆ کرا، بەڵام بۆ هەمیشە چاوی چەپی لەدەست دا.
کەوسەر خوشنوودی نیا، یاریزانی بواری کەمانهاویژی و ئەندامی هەڵبژاردەی تیمی کامپوەندی ژنانی ئێرانە. لە کێبڕکێی تیرهاوێژی، بە کەمان لە ساڵی 2021دا، کە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیادا بەڕێوە چوو، پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=460848&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینین و بیستنی قسەکانی کەوسەر خوشنوودی نیا، سەبارەت بە ڕۆژی ڕوودانی ڕووداوەکە (فارسی) =KTML_Link_External_End=
[1] [2] [3]