پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,746
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,553
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 08
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 08

پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 08
پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 08
لەیلا نوورانی

=KTML_Bold=ئاخشەردان=KTML_End=
بەنی ڕەنگکراو خستنە نێو دەرمانی تایبەت، بۆ ڕەنگ‌ نەدانەوە و نەگۆڕانی ڕەنگ. ئەم دەرمانە تایبەتە لە ڕەنگی جۆراوجۆردا دەتوانێت (ئاو و سوتووی وێنجە)، (میزی گا)، (قوڕی ڕەش)، (ئاوی کوڵیو)، (زاخاو) یا هەر شتێکی تاقیکراوەی تر بێ.
بەنەکەم ڕەنگ کردووە، بەڵام هێشتا ئاخشەرم نەداوە.

=KTML_Bold=بن‌ گرێ=KTML_End=
چەشنێک هەڵبەستنی ڕیشووی بەرماڵ، جاجم یا پۆپەشمینە، کە چەند ڕیشوویەک جیا دەکرێنەوە و بنیان گرێ دەدرێ هەتا پۆیەکان هەڵنەوەشێنەوە. گاوگێرە .

=KTML_Bold=بەرگڕتنەوە=KTML_End=
بڵاوکردنەوەی کلکی ڕایەڵ بەهۆی داری بەرگرتنەوە. جەمسەری دوایی ڕایەڵ، کە لە درێژەی کاردا وێکهاتوون و بە هێچکەوە گرێ دراون، لە سەروبەندی تەواوبوونی کارەکەدا لە گوردەکان نزیک دەبنەوە و ئیدی بە نێوان بەنگورد و شەدا ڕەد نابن، چارەی کار ئەوەیە بەری کرەکە بگیرێتەوە، واتە بەهۆی دارێکی تایبەت بەم کارە، بەرەکە پان بکرێتەوە و لەبەر یەک بڕەوێتەوە، تا بە ئاسانی بە ناو شەو گورددا تێپەڕێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 64 لە فایلی پەیوەندیدار )

=KTML_Bold=بەرە=KTML_End=
مەودای نێوان جۆڵایە تا دەفە، کە وەستا دەستی دەگاتێ و شەپیتە پێوەدەدا و مەکووک تێوەدەدا.
*تێبینی: ئەگەر بەنی ڕایەڵ باش بێ و کاری تەنین بە ڕێکوپێکی بڕواتە پێش، دەڵێن: بەرە دەدا ، ئەگەریش بەن خەراپ و لە کارنەهاتوو بێ، وەک ئەستوور بوون، کوڵکن بوون، خاو بوون، زۆر گشت بوون، پسۆک بوون و ... دەڵێن: بەرە نادا .

=KTML_Bold=بەرەدان=KTML_End=
لێک ئاوەڵابوونەوەی ڕایەڵەکان بەهۆی هەڵکشان و داکشانی گورد، هاتوچۆ کردنی مەکووک بە مابەینی ڕایەڵەکەندا، بە ئاسانی.
هەندێ‌ک جار کە بەنی ئەستوور و کوڵکن وەسەر دەزگا دەخرێ و ڕایەڵ دەکرێ، گوردەکان بە ڕەوانی کار ناکەن و بەتەواوی هەڵکێش و داکێشیان نابێ، لەو کاتانەدا تێوەدانی مەکووک، بەهۆی مەودای کەمی دوو دەستە ڕایەڵ، سەخت دەبێت و دەڵێن: ئەو بەنە بەرە نادا ، واتا بەنەکە لەبەر کوڵکنی و نائەمواری، تەواو لەبەریەک ئاوەڵا نابێتەوە تا مەکووک بە نێو ڕایەڵەکاندا خۆش هاتوچۆ بکا. (بڕوانە وێنەی ژمارە 65 لە فایلی پەیوەندیدار ).

=KTML_Bold=بەستە=KTML_End=
ئاڵقە‌ بەنێکی ئەستوور، یان چەند لۆیە، کە لەسەر نەزمێکی تایبەت لە تروندە دەخرێ، بۆ ئەوەی ڕایەڵەکان نەکەونە سەر یەک و ئاڵۆز نەبن و بەتایبەت هەودا ڕەش و سپییەکانیش لە شوێنی خۆیان نەترازێن، لە کاتی دامەزراندنی تروندە لەسەر دەزگای جۆڵایی، بەستە دەکرێتەوە و لادەبرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 66 لە فایلی پەیوەندیدار )
هەروەها بەو کوتە بەنەش دەڵێن کە لە ئاڵقەی ماشەر گرێ دەدرێ تا نەکرێتەوە و ئاڵۆز نەبێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 67 لە فایلی پەیوەندیدار )

=KTML_Bold=بەن=KTML_End=
خوری یا مووی ڕێسراو. (بڕوانە وێنەی ژمارە 68 لە فایلی پەیوەندیدار )

=KTML_Bold=بەنی خاو=KTML_End=
بەنێکە دوای ڕستنی هێشتا با نەدراوە، یا لە بادان ‌دا بە ڕادەی پێویست کرژ نەکراوەتەوە. بەنی خاو بۆ تەنین یا چنین ناشێ و دەکار ناکرێ، چونکە خۆڕاگریی کەمە و لە کارکردندا لێک هەڵدەوەشێ و دەبێتەوە بە خوری. (بڕوانە وێنەی ژمارە 69 لە فایلی پەیوەندیدار)

=KTML_Bold=بەنی کرژ=KTML_End=
بەنێکە لە باداندا پتر لە ڕادەی پێویست کرژ کرابێتەوە، ئەو کرژییە دەبێتە هۆی ئەوەی زووزوو وێک بێ و گرفنچکی لێ ساز بێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 70 لە فایلی پەیوەندیدار )، تەشیڕێس لە کاتی بادانی بەندا، هەر وەخت دیتی تەشییەکەی پتر لە ڕادەی پێویست سووڕاوە و بەنەکەی لێ کرژ بووە، بەر لەوەی بەنە بادراوەکە لەسەرتەشی هەڵبکات، هەندێکی لە بەنەخاو و بانەدراوەکە وەبەر دەدا تا لە کرژیی بادراوەکە کەم بکاتەوە.

=KTML_Bold=پشت‌ماسیلکە/ مام شەبەقە=KTML_End=
پێکەوەدانی دوو تەختەی کر، بە شێوەیەکی تایبەت. لەم شێوەیەدا هەر تەختەی تەقەڵێکی لێ دەدرێ و پاشان دەرزی لە مابەینی هەر دوو تەقەڵەکان دێتەوە دەر. (بڕوانە وێنەی ژمارە 71 لە فایلی پەیوەندیدار ).
پشت‌ ماسیلکە کردن لەسەر بەرماڵی مەرەز و بەنرخ دەکرێت و لە سەردروو کردن پەسندترە.

=KTML_Bold=پۆ=KTML_End=
داوی پاناییی کرە، کە جۆڵا لە ڕاست و چەپڕا، بەهۆی مەکووکەوە لە تانی هەڵدەکێشێ و کری پێ دەتەنێ. تێوەدان.

=KTML_Bold=پەشم / خوری/فا=KTML_End=
تووکی مەڕ و وشتر، کە بە نەڕێسراوی بۆ نێو دۆشەگ و دۆشەگەڵە و لێفە کەڵکی لێ‌ وەردەگیرێت و بە ڕێسراویش دەتەنرێ یا دەچندرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 72 لە فایلی پەیوەندیدار )

=KTML_Bold=پێ=KTML_End=
ئەندازەیەکی درێژایییە بە مەودای بیست گرێی بەن‌گورد لەسەر دارگورد. (بڕوانە وێنەی ژمارە 73 لە فایلی پەیوەندیدار )
*تێبینی: هەر گوردێک بریتییە لە دوو دار کە مەودای ئەو دوو دارە بە بەنێکی قایم بە ناوی بەن‌گورد، لەسەر نەزمێکی تایبەت هەڵبەستراوە. لەسەر هەر دارەی هەشتا گرێ لێ دەدرێ و بە بنی هەر گرێیەکیشەوە ئاڵقەبەنێکی کەمتر لە دە سانتی شۆڕبووەتەوە، ئەو دوو ئاڵقەیە وەکی زنجیر تێکخراون. کە وایە هەر دوو داری یەک گورد، هەشتا جووت گرێی لەسەرە، لە یەکەم گرێی جەمسەری دارەوە تا بیست گرێ، دەبێتە یەک پێ (بڕوانە وێنەی ژمارە 74 لە فایلی پەیوەندیدار ).
ئەگەر گرێکانی بەرانبەریشی لەسەر دارگوردەکەی ڕووبەڕووی حیساب بکەین دەبێتە بیست جووت لەسەر یەک گورد یا بیست‌ گرێ لەسەر یەک دار. کە وایە گوردێکی هەشتا جووت گرێیی دەبێتە چوار پێ، کە پانایی بەری کری پێ دیاری دەکرێ. دەڵێن: (ئەو بەرماڵە بەری چوارپێیە).

=KTML_Bold=پێچاڵ=KTML_End=
لە کاری جۆڵاییدا دوو مانای هەیە، یەکەم لاق پێدادانی جۆڵایە بە پێتاتەکانی بەرپێی، کە بەم کارە دەڵێن پێچاڵ کردن، دووەم قوڵکەی بەرپێی جۆڵایە کە پێتاتەکان تێیدا دامەزراون. هەڵبەت ئێستا ئەم شوێنە قوڵکە نییە و هەر گۆڕایییە و پێتاتەکانی لەسەر دانراوە، چونکە کارخانەی جۆڵایی هەندی ئەوەندەی وەستا لەسەری دانیشێ و لاقی بگاتە زەوی، بڵند کراوە، لە ڕابردوودا کاریتەکانی کارخانە هەندی ئەوەندەی گوردەکان زەوی نەگرن، نەوی بوون، بۆیە جۆڵا ناچار بوو چاڵێک هەڵکەنێ و پێتاتەکانی تێدا دامەزرێنێ و لاق دە چاڵەکە کێشێ.

=KTML_Bold=پێکەوەدان/ لێک دروون / نوێردە کردن=KTML_End=
لێک دروونی تەختەکانی کری جۆڵایی، تەختەی کرەکانی جۆڵایی، لە دوای تەواو بوونیان دەبێت لێک بدوورێن. پێکەوەدانی ئەو تەختانە بە دەرزی و بەنی هاوڕەنگی کرەکە ئەنجام دەدرێ. ئەو کارە سەرنج و وردبوونەوەی پێویستە، چونکە نەخشی سەر کرەکە لە تەنیندا سەرجەم دوونیوە دەبێت و هەر لەتکەی دەکەوێتە تەختەیەکەوە. ئەو کەسەی دوو تەختەکە لێک دەدروێ، دەبێت بتوانێت نەخشەکان بەجوانی ساغ کاتەوە.
*تێبینی: لێکنەدوورانی کر، نیشانەی نوێ بوونێتی، کەوایە پەسند نییە لە لای جۆڵا لێک بدوورێ و بچێتە بازاڕ، بەڵکوو کڕیار بە نەدروای دەیکڕێ و خۆی لە ماڵ لێکی دەدروێ. پێکەوەدانی تەختەکانی کر، کارێکی ژنانەیە و بە شێوەگەلی سەردروو، مام‌شەبەقە یا پشت‌ ماسیلکە، گاگێڕە یا بن‌گرێ و شەش‌تەقەڵ ئەنجام دەدرێ.[1]
ئەم بابەتە 153 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 16-08-2023
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 153 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
ژیاننامە
کاروان مێراوی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,746
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,553
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
ژیاننامە
کاروان مێراوی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - نووسەر - لێکۆڵەر ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی سیاسی ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی کیمیایی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!