#سەرباز سیامەند#: ڕۆژنامەنووسێکی کورده، ساڵی 1982 له شاری هەولێر لە دایکبووه.
لە ساڵی 1998ەوە کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات و بەردەوامه.
بەگشتی بە شێوەی (فری لانس) کار دەکات.
ساڵی 2007 بەشی ڕاگەیاندنی لە پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر تەواو کردووە.
خاوەنی چەند کتێبێکی چاپکراوە.
لە ژمارەیەک ڕۆژنامە، گۆڤار، هەفتەنامە، مانگنامە، ئاژانس، بڵاوکراوە، ڕادیۆ و تیڤی کاریکردووه.
لە ساڵی 2015 تاکو ئێستا لە #تۆڕی میدیایی ڕووداو# کار دەکات و بەردەوامە.
لە ساڵی 2010 2012 بەرپرسی نووسینگەی هەولێری هەفتەنامەی (#ئاڵای ئازادی#) بووە.
لە ساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2013 بەرپرسی ئۆفیسی هەرێمی کوردستانی ئاژانسی هەواڵی دیجله (#diha#)بووە.
وەک پەیامنێری بەشی کوردی ڕادیۆی sbsی ئوسترالیا کاریکردووە.
ماوەی چوار ساڵ لە ڕادیۆی دەنگی زەحمەتکێشان ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی مێژوویی (#دیرۆک#) بووە، کە ئه و کات هیچ بەرنامەیەکی مێژوویی لە ڕاگەیاندنەکانی ئه و سنوورەدا نەبووه.
چەندین ئەرکی جیاوازی لە کاری ڕۆژنامەوانیدا وەرگرتووە.
$ئەو شوێنانەی کاری لێکردووە یان بەرهەمەکانی لێ بلاو کراونەتەوە:$
- لە ڕۆژنامە و هەفتەنامە و مانگنامەکان، وەک: ڕۆژنامەی خەبات، ئاڵای ئازادی، کوردستانی نووێ، ڕۆژی وڵات، بەدرخان، ئازادیا وەڵات، ستاندەر، پارێزگاران، تروسکه، وڵاتی کوردستان، نەورۆز، پرس، چاودێر، مەکۆ، ژیانی نوێ، نوو، ڕۆژەڤ، چەتر، یەنی ئۆزگور پۆلتیکا، گوندەم،
-لە گۆڤارەکان، وەک: کۆڤاری ستاندەر، تاو، ڕاگەیاندن، نووالەی نوێ، هەرێم، هەرێمی کوردستان، هێلانەیا مندالان، خەباتی قوتابیان، گۆنا، ئەزمڕ، گوڵ سوو (خانەقین)، هاودەم، زەند، و هتد...
- کاری ڕادیۆیی: ڕادیۆیا دەنگێ زەحەتکێشان، بەشی کوردی ڕادیۆی sbsی ئوسترالیاو بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکاو ڕادیۆی دەنگی میزۆپۆتامیا، و هتد...
- کاری ئاژانس: ئاژانسی diha
- کاری تەلەفزیۆن: تۆڕی میدیایی ڕووداو
$کتێبە چاپکراوەکانی سەرباز سیامەند:$
• #ئێزدی و لالشی پيرۆز#، چاپی یەکەم 500 دانە، 2014، چاپخانەی پیرەمێرد سلێمانی، 306 لاپەڕە، قەبارە 15.5 ×21 سم
• مامۆستا کۆچەر.. بازێکی کۆچەر، چاپی یەکەم 500 دانە، 2015، چاپخانەی هاوسەر هەولێر، ژمارەی سپاردن 645، 288 لاپەڕە، قەبارە 14.5 ×21 سم
• #تەڵاق و لێکجیابوونەوە# لە باشووری کوردستان، پارێزگای هەولێر بە نمونە، ڵێکۆلینەوە.. چاپی یەکەم 500 دانە، 2018، چاپخانەی شەهاب هەولێر، ژمارەی سپاردن 45، 176 لاپەڕە. قەبارە 14.5 ×21 سم
$ئەم کتێبانەی ئامادەن بۆ چاپ:$
• کەرکووک شاری نەوت و دووکەل
• بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا (#voa#)، لێکۆلینەوە
• #دواین مەلیکی کوردستان#، شێخ مەحمودی حەفید
• #شەبەک، لە نێوان ترس و هیوا دا#
• #ڕۆژئاوای کوردستان#
• #کۆبانی.. سەرەتای تێکشکانی داعش#
• #کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان#، لێکۆلینەوە
• #گروپە توندئاژۆکانی عێراق# لە ساڵی 2003 تاوەکو 2020
• #شیفاگەردی#
• #ڕەوشەن بەدرخان#
• #جەڵادەت بەدرخان مامۆستای هاواری زانینی کوردی#
• چەند بەرهەمێکی دیکە..[1][2]