ئازاد کوڕی عەبدولوەهاب محەمەد عەلی ڕواندزییە کە بە وهاب ئاغا ناسراوه و وهاب ئاغا یەکێک بوو لەفەرماندەکانی کۆماری کوردستان لە مهاباد. و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ناوەڕاستی مانگی دوانزەی 1955 لە گوندی بێشوکی سەر بە ڕواندز لە دایک بووە.
دەرچووی دواناوەندییە
لە 1969 چۆتە ڕیزەکانی #یەکێتی قوتابیانی کوردستان#
بچوکترین ئەندامی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی قوتابیان بووە لە 1970
لە 1973 بۆتە ئەندامی ناوچەی قوتابیان لە ناوچەی چۆمان
لە 1973 دا لەگەڵ ژمارەیەک هاوپۆلەکانی لە دواناوەندی گەڵاڵە گۆڤاری بەرەوڕووناکیان دەرکردووە.
دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ خێزانەکەیدا بۆ ڕومادی دوورخراوەتەوە.
1977 ئەگەڕێتەوە هەولێرو لە بەهاری هەمانساڵدا پەیوەندی ئەکا بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
1981 بڕیاری گرتنی دەرئەچێ و پەیوەندی ئەکا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان
1982 ئەبێتە ئەندامی کەرتی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە ڕواندز
ئەبێتە یەکەم پەیامنێری جەنگی ناوچەی باڵەک و ڕواندزی ڕادیۆی (دەنگی شۆڕشی عیراق) کە دواتر ناوی ئەگۆڕێ بە دەنگی گەلی کوردستان
دواتر ئەبێتە ئەندامی کەرتی ڕێکخستنی چۆمان و دواتریش بەرپرسی کەرتەکە.
ئەندامی هەردوو کۆنفرانسی دووەم و سێیەمی کۆمەڵە بووە.
لە 1982 دا ئەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ڕاپەڕین) کە لە ژێر دەسەڵاتی شۆڕش لە وەرتێ دەرئەچوو.
لە 1988 ئەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ڕێبازی نوێ
لە 1989 دا ئەبێتە نوێنەری یەکێتی لە ڕاگەیاندنی بەرەی کوردستانی و سەرنووسەری بەنۆبەی ڕۆژنامەی (بەرەی کوردستانی)
لە دەسپێکی ڕاپەڕینەوە وەک نووسەرو بێژەر ئەچێتەوە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان.
لەدوای ڕاپەڕین ماوەیەک ئەبێتە بەرپرسی کۆمیتەی چۆمان
هاوکات ئەبێتە ئەندامی مەڵبەندی هەولێری #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#
لە هەولێری ئازاد کراودا گۆڤاری (ڕاپەڕین) و پاشکۆی مانگرتنی گۆڤارەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی لە هەولێر دەرئەچووێنێ.
لە ژمارەی سفری #کوردستانی نوێ#دا ئەبێتە سکرتێری نووسینی کوردستانی نوێ.
ئەندامی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی بووە
1994 ئەبێتە بەرپرسی مەڵبەندی سۆران
1998 ئەبێتە جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان
1999 ئەبێتە یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتی بۆ کاروباری سیاسی و ڕوناکبیری
لە دووەمین کۆنگرەی یەکێتیدا وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵئەبژێردرێ
دوای کۆنگرەش ئەبێتە بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر
لە ناوەراستی ساڵی 2000 وە تا 2013 ئەبێتە بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی
لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیدا ئەبێتە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.
هەر لەسەرەتای دروستبوونی ئه و ڕەوتەی کە دواتر بە ناوەندی بڕیار ناسرا، ئەبێتە ئەندامێکی کارای ڕێبەرایەتی ئه و ڕەوتە.
لە 09-02-2017 دا بە یەکجاری و بەشێوەیەکی فەرمی واز لە یەکێتی ئەهێنێ.