ساڵی (1925) لە #هەولێر# لەدایک بووە، ساڵی (1946) کۆلێجی ئەندازیاری تەواوکردووە، ساڵی (1950) ماستەری لە زانکۆی میشگان وەرگرتووە، ساڵی (1987) لە زانکۆی کالیفۆرنیا دکتۆرای وەرگرتووە، لەنێوان ساڵانی (1967- 1974) پێنج جار بووەتە وەزیری ئەشغال و نیشتەجێکردن و شارەوانی، لە (1972- 1976) سەرۆکی #کۆڕی زانیاری کورد# بووە.[1]
بەرەبەیانی ڕۆژی 29-12-2015، لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا، ئیحسان شێرزاد، کەسایەتی نێوداری کورد و وەزیری پێشووی شارەوانی ئێراق کۆچی دوایی کرد.